گەڕان بۆ پرسیار

گەڕان

نوێترین پرسیارەکان

بۆچی لە هەندێک شوێنی قورئانی پیرۆز خێزانەکانی پێغەمبەرانی وەسف کردووە بە (امرأة) نەک (زوجة)؟ ئایا مرۆڤ بە دونیا تووشی شیرک دەبێت؟ چارەسەر بۆ ڕزگار بوون لە خۆش ویستنی دونیا چییە؟ دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر فەرموودەی: (من غش فلیس مني)؟ پێغەمبەری خوا نوێژی لەناو کەعبەدا ئەنجام داوە، ئایا ڕووی لەکوێ بووە کاتی نوێژ ئەنجام دان؟ حوکمی زینا لە مانگی ڕەمەزاندا؟ دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەو فەرموودەیەی دەفەرمووێت: (ئوممەتی من دبێت بە حەفتا و سێ کۆمەڵ)؟ پێش پێغەمبەر محمد (ﷺ) چ پێغەمبەرێک هاتووە؟ ئافرەتێک مردوو (12000$) دۆلاری بەجێ هێشتووە، میراتگرەکانی ئەمانە: پیاوەکەی و دوو کوڕ و دوو کچ و دایک و باوک و دوو خوشک و دوو برا، مرات چۆن دابەش دەکرێت؟ کەسێک مردووە خێزانی نەماوە و مناڵی نییە، تەنها یەک برای ماوە و لەگەڵ مناڵی برایەکی تر، میرات چۆن دابەش دەکرێت؟ حوکمی نرخ دیارکردن بۆ کەل و پەل و خواردن، لە کاتێکدا نرخەکان ئاسایین؟ دەکرێت بە کورتی ڕوونکردنەوەیەک بدەن لەسەر (الاحتکار)؟ دروستە دایکی بێچووی ئاژەڵ بفرۆشیت لێکیان جیابکەیتەوە؟ دروستە ڕوژی جومعە و شەممە بەرۆژوو بیت بە نیەتی ڕۆژووی شەوال؟ ئایا خوای گەورە نەفسی هەیە؟ دروستە وەسفی خوای گەورە بکرێت بە نەفس؟ دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر کڕین و فرۆشتن کردن بەسەر برای موسڵمانەوە؟ چۆن پیرۆزبایی جەژن بکەین و گەر کەسێک پیرۆزبای جەژنی لێ کردین چۆن وەڵامی بدەینەوە؟ ئايا جائيزه به خەسو بلێيت دايكه؟ حوکمی نوێژی تەسبیح؟ دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک بدەن سەبارەت بە وتەی ئیمام ئەحمەد ، وتەی کۆن و نوێی؟ ئایا دەکرێ چاو یان جگەر یان دڵی بەراز بۆ مرۆڤ بگوازیتەوە؟ حوکمی فرۆشتن تابلۆ و وێنە؟ پرسیار: زەکاتی سەرفترە بەئارد دروستە؟ کەسێ دایک و باوکی موسڵمان نەبن دەتوانێ سەردانیان بکات و پەیوەندی هەبێ لەگەڵیان؟ ئایا ئەوەی حیجاب نەبێت جەھەنەمییە یانی ئیلا دەبێت بسووتێت ئینجا بچێتە بەھەشت یان ئەگەر چاکەکانی تری ئەوەندە زۆر بێت وا بکات بچێتە بەھەشت بێ ئەوەی بچێتە ناو ئاگر؟ ئایا چوونە سەر ڕێگای کاروانەکان و شت لێ کڕینیان حەڕامە پێش ئەوە بگەن بە بازاڕ؟ پێغەمبەری خوا قسە ناکات مەگەر بە وەحی، ئەی چۆن ئیجتهادی کردووە، دەکرێ ڕووکردنەوەیەک بدەن؟ حوکمی بەرکارهێنانی وشەی (یا علي)؟ وشەی (یا) لە زمانی عەرەبی بۆ هەر کەسێک بەکاربێنی نابێتە شیرک، ئایا ئەمە ڕاستە؟ ئافرەتێک پێش نیوەڕۆی ڕەمەزان پاک بۆتەوە، ئایا واجبە لەسەری بەڕۆژوو بێت لەو ڕۆژەدا؟ حوکمی وتنی (مرحبا یا شهر رمضان) بە دەنگی بەرز لە پازدە ڕۆژی یەکەمی مانگی ڕەمەزان و (الوداع یا شهر رمضان) لە کۆتایی مانگی ڕەمەزان یان پازدە ڕۆژی کۆتایی؟ ئایا واجبە ڕۆژووی ڕەمەزان قەزا بکەیتەوە یەکسەر یان دەتوانی تاخیری بکەیت؟ دروستە پیرۆزبایی ڕەمەزان بکەیت بۆ نموونە بەیەکێک بڵێیت ڕەمەزانت پیرۆزبێت؟ ئایا سۆنەرکردنی داخیلی یان فححص داخلی رۆژوو دەشکێنێ بۆ ئافرەتی دووگیان؟ ئاو دەرچوون لە خەودا غوسل واجب دەکات لە کاتێکدا تۆ خەوتوویت و ھیچ شتێکیشت نەکردووە؟ ئایا ڕۆژوو دەشکێنێت؟ زەویەکم کڕیوە نە بۆ بازرگانی و نە نییەتی خانوو دروست کردنم هەیە، ویستم بکڕم بۆ ئەوەی پارەکەم نەخۆم، ئایا زەکاتی لێ دەکەوێت؟ دروستە باوک زەکات بدات بە کوڕ ئەگەر قەرزار بێ؟ حوکمی سەردانی گۆڕستان کردن بە پێخواسی؟ حوکمی بیرکردنەوە لە سێکس بۆ کەسێک کە سەڵتە جائزە یان لە ڕەگەزی بەرامبەر؟ نصابی زەکاتی پارە لەسەر نصابی زێڕ قیاس دەکرێت یان زیو؟ ئێستا لای خۆمان ئەمساڵ لەسەر زیو نصاب دیارکراوە ئەمە تا چەند ڕاستە؟ دروستە لەسەرەتای مانگی ڕەمەزان بۆ تەراویحەکان دوعای قنوت بکرێت؟ حکیمەت لە حەرام کردنی (نجش) چییە؟ حوکمی ووتنی(امین) لە دوای ئیمام کاتێ سورەتی (الفاتحة) دەخوێنێت؟ ئایا ئافرەت دەنگ بەرز دەکاتەوە کاتی وتنی؟ حوکمی نرخی کەل و پەل زیاد کردن بێ ئەوەی بیکڕێت ۆ ئەوەی کڕیار هەلبخەلەتێنێت، (واتە: نجش)؟ ئەگەر بە کەسێ بڵێی ئەوەندە پارەیەم بە قەرز بدێ فلانە شتت پێ ئەدەم بە خۆڕایی؟ واتە ئەو شتەی پێی ئەدەیت دڵی نەرم کات بۆ قەرزدان ئەمە دروستە؟ حوکمی (عربون) وەرگرتن لە فرۆشتندا؟ فرۆشتن و قەرز پێکەوە حەرامن؟ مەبەست لەم فەرموودەیە چییە: (لا یحل سلف وبیع)؟ فریشتەکان نێرینەن یان مێینەن؟ حوکمی وەسف کردنیان بە نێر یان مێ؟ ئوتومبێلێکم کڕیوە لەڕێگایە لە دەرەوەی ولات بەڕێ کەوتووە، دروستە لەڕێگایە بفرۆشم؟ دروستە بڵێیت بۆ خاتری پێغەمبەری خوا (ﷺ) یان مانگی ڕەمەزان لێمان خۆشبە؟ حیکمەت لە حەرام کردنی (بیع الغرر) چییە؟ هەموو فرۆشتنێک جەهالەتی تێدابێ (غرر) حەرامە جا زۆر بێت یان کەم؟ پرسیاری زیاتر

دواین فایلە دەنگیەکان