سەردێری پرسیار: دەکرێ ڕوونکردنەوەیەک بدەن لەسەر چۆنیەتی پاککردنەوەی جل و بەرگ؟

بەرواری دانان: 2025-12-10 کۆدی پرسیار: 3712

پرسیار:

پرسیار: دەکرێ ڕوونکردنەوەیەک بدەن لەسەر چۆنیەتی پاککردنەوەی جل و بەرگ؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ حوکی لادانی پیسی: واجبە پیسی لابدرێت لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی مالکی. (تبيين الحقائق) للزيلعي (1/69)، (المحيط البرهاني) لابن مازة البخاري (1/195)،(المجموع) للنووي (2/599)، (أسنى المطالب) لزكريا الأنصاري (1/17).(الاستذكار) (1/331).

٢ـ دروستە جل و بەرگ بە ئاو یان شامپۆ یان هەر شتێکی تر پیسی لابدات پاک بکەیتەوە.

٣ـ چۆنیەتی پاککردنەوەی: سەرەتا پیسی لادەدەیت و دواتر دەشۆیت، چەند پێویستی کرد ئەوەندە دەشۆیت یان دەخەیتە ناو ئامێری شۆردنەوە.

٤ـ دوای شۆردن ئاسەوازی پیسی زیانی نییە ئەگەر لانەچوو، نموونە: خوێنی حەیز ئەگەر لادرا و شۆردرا بەڵام ڕەنگی بە جلەکانەوە دیار بوو لانەچووە، ئەمەیان زیانی نییە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام