دەربارەی ئێمە

بەرواری دانان :2018-10-13 ژمارەی لاپەرە:1

لاپەرەی دەربارەی ئێمە :


ماڵپەڕی فیردەوس ماڵپەڕێکی ئایینی ئیسلامی پیرۆزە بۆ بلاوکردنەوەی ئەو ئیسلامەی کە پێشینەکان ( پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت و ھاوەڵان خوا لێیان ڕازی بێت ) لەسەری بوون ، وە ئەم ماڵپەڕە سەر بە ھیچ گروپێک و لایەنی حزبی یەوە نییە ، ئامانجمان


(١) پاک کردنەوەی بیر وباوەڕ و ڕەوشتی موسلمانانە لە دیاردەی شیرک و کوفر و تاوان


(٢) شارەزا کردنی موسلمانان و  پەروەردەکردنیان لەسەر ڕێگای ڕاستی ئیسلام ، ئەمەش بە گەڕانەوە بۆ قورئان و سونەت دەبێت بە تێگەیشتنی پێشینەکان و زانایانی ئوممەت . 


(٣) پاڵاوتن و خاوێن کردنەوەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە بیدعە و بۆچوونە داھێنراوەکان


(٤) وریا کردنەوەی موسلمانان لە شوێنەواری خراپ و ڕیوایەتە لاواز و ھەلبەستراوەکان کە چەندین موسلمان پشت بەم ھەلبەستراوانە دەبەستن


(٥) پتەوکردنی برایەتییەکی ڕاستەقینە لە نێوان موسلمان لە ژێر سایەی ئیسلام ، وە نەھێشتن و کەم کردنەوەی دەمار گیری مەزھەبی و حیزبی کە باڵی بەسەر ئوممەت دا کێشاوە و بیر و ھۆشی زۆر موسلمانی داگیر کردووە ، وە ھەر ئەمەشە بۆتە ھۆی پارچە پارچە بوونی موسلمانان


(٦) دانانی چارەسەر بۆ تەواوی ئەو گیروگرفتانەی کە ئێستا لە ئارادان ، وە ھەوڵدانە بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئیسلامیانە


(٧) وەڵام دانەوەی پرسیارە شەرعییەکان بە گوێرەی وتەی زانایان و پێشینەکان

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ