سەردێری پرسیار: دەکرێ ڕوونکردنەوەیەک بدەن لەسەر قوربانی بە پوختی؟

بەرواری دانان: 2026-05-20 کۆدی پرسیار: 3721

پرسیار:

پرسیار: دەکرێ ڕوونکردنەوەیەک بدەن لەسەر قوربانی بە پوختی؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

یەکەم: پێناسەی قوربانی (الأضحیة): ئەو ئاژەڵەیە کە سەردەبڕێت لە ڕۆژی جەژنی قوربانی و أیام التشریق بۆ نزیک بوونەوە لەخوای گەورە.

دووەم: ڕێگەپێدراوی قوربانی: قوربانی ڕێگەپێدراوە بە یەک دەنگی هەموو زانایان، ابن قدامة و ابن دقیق العید و ابن حجر و شەوکانی یەک دەنگی زانایان نەقل دەکەن. (المغني) لابن قدامة (٩/٤٣٥)، (إحکام الأحکام) لابن دقیق (٤٨٢)، (فتح الباري) لابن حجر (٣/١٠)، (السیل الجراد) (٧١٥).                                      

سێیەم: حیکمەت لە قوربانی:

١- شوکری نیعمەتی خوای گەورە کردن لەسەر نیعمەتی ژیان.

٢- زیندوو کردنەوەی سوننەتی ئیبراهیم (علیە السلام) کاتێک خوای گەورە فەرمانی پێ کرد بە سەربڕین ئاژەڵ لەجیاتی کوڕەکەی لە ڕۆژی نحردا و بیرهێنانەوەی ئارام گرتنی ئیبراهیم.

٣- سوود و بەرژەوەندی بۆ مرۆڤ و نزیک و هەژارە و میوانی تێدایە، هەموو ئەمانە دەلالەت لەسەر خۆشی دەکەن لە ڕۆژی جەژندا و بەدیارخستنی نیعمەتی خوای گەورە.

٤- مبالغە کردن لە ئاژە: سەربڕین ئاماژەیە بۆ ئەوە خوای گەورە ئاژەڵی دروستکردووە بۆ سوود و قازانجی مرۆڤ تا بیخوات.

چوارەم: فەزلی قوربانی کردن:

١- قوربانی دروشمی خوای گەورەیە، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿ذَٰلِكَۖ وَمَن يُعَظِّمۡ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقۡوَى ٱلۡقُلُوبِ٣٢﴾ [الحج: 32]

٢- سەربڕین بۆ خوا لە گەورەترین عیبادەتەکانە، بۆیە خوای گەورە لە کتێبەکەیدا لەگەڵ نوێژ باسیکردووە.

پێنجەم: حوکمی قوربانی (الأضحیة): قوربانی سوننەتێکی جەخت لێکراوە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، کە ئەمە وتەی بەناوبانگی مالکی و شافعی و حەنابلە و ظاهری یەکانە. (الکافي) لابن عبد البر (١/٤١٨)، (المجموع) للنووي (٨/٣٨٢)، (المغي) لابن قدامة (٩/٤٣٥)، (المحلی) لابن حزم (٧٣٥٥).

شەشەم: حوکمی قوربانی نەزر: هەر کەسێک نەزر بکات قوربانی دەکات، ئەوە واجبە لەسەری وەفا بە نەزرەکەی بکات، جا ئاژەڵەکەی دیار کردبێت یان دیار نەکردبێت، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە. (البحر الرائق) لابن نجیم (٨/١٩٩)، (حاشیة الدسوقي) (٢/١٢٥)، (المجموع) للنووي (٨/٤٢٣)، (مطالب أولي النهی) للرحیباني (٢/٤٨٠). 

حەوتەم: بەچی دیارکردنی قوربانی دێتەدی: دیارکردنی قوربانی بە کڕینی قوربانی و نییەت دێتەدی، کە ئەمە وتەی حەنەفی و وتەیەکە لە وتەی حەنابلە و ابن القاسم مالکی مەزهەب و ابن تیمیة و زانایانی اللجنة الدائمةیە. (المبسوط) للسرخسي (١٢/١٢)، (الشرح الکبیر) لشمس الدین ابن قدامة (٣/٥٥٩)، (الإنصاف) للمرداوي (٤/٦٥)، (فتاوی اللجنة الدائمة) (١١/٤٠٢).

هەشتەم: مەرجەکانی دروستی قوربانی:

١- دەبێت ئاژەڵ بێت: مەرجە قوربانی ئاژەڵ بێت، وەک مەڕ و بزن و وشتر و مانگا، ابن عبد البر و ابن رشد و النووي و صنعاني یەک دەنگی زانایان نەقل دەکەن. (التمهید) (٢٣/١٨٨)، (بدایة المجتهد) (١/٤٣٠)، (المجموع) للنووي (٨/٣٩٣)، (سبل السلام) (٤/٩٥).

٢- دەبێت بگات بە تەمەنەی شەرع دیاری کردووە: تەمەن مەرجە بۆ دروستی قوربانی، قوربانی دروست نییە لە کەمتر لەو تەمەنەی دیارکراوە، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە، ابن عبد البر و النووي و شنقطي یەک دەنگی زانایان نەقل دەکەن. (التمهید) (٢٣/١٨٨)، (المجموع) للنووي (٨/٣٩٤)، (أضواء البیان) للشنقطي (٥/٢٠٩).

- تەمەنی وشتر و مانگا و مەڕ و بزن: وشتر دەبێت پێنج ساڵی تەواو کردبێت، مانگا دەبێت دوو ساڵی تەواو کردبێت، بزن ساڵێک، کاور شەش مانگ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و حەنابلە و ابن عثیمین و زانایانی اللجنة الدائمةیە. (بدائع الصنائع) للکاساني (٥/٧٠)، (الإقناع) للحجاوي (١/٤٠١)، (الشرح الممتع) لابن عثیمین (٧/٤٢٥).

٣- سەلامەت بێت لەو عەیبانەی ڕێگرن لە قبول بوونی: مەرجە سەلامەت بێ لەو عەیبانەی ڕێگرن لە قبول بوون، قوربانی دروست نییە بە کوێرێک دیار بێت شەل یان نەخۆشی یان لاوازی، ابن حزم و ابن عبد البر و ابن رشد و ابن قدامة و النووي یەک دەنگی زانایان نەقل دەکەن. (مراتب الإجماع) لابن حزم (١٥٣)، (التمهید) لابن عبد البر (٢٠/١٦٨)، (المغني) لابن قدامة (٩/٤٤١)، (المجموع) للنووي (٨/٤٠٤). 

٤- دەبێت قوربانی لەکاتی سەربڕین ئەنجام بدرێت:

٥- نییەت: مەرجە نییەتی قوربانی کردنی هەبێت بە یەک دەنگی هەر چوار مەزهەبەکان. (الفتاوی الهندیة) (٥/٢٩١)، (التاج الإکلیل) للمواق (٣/٢٥٢)، (المجموع) للنووي (٨/٤٠٥)، (الإنصاف) للمرداوي (٤/٦١)،

نۆیەم: کاتی قوربانی کردن:

١- یەکەم کاتی قوربانی کردن:

- قوربانی کردن پێش فەجری ڕۆژی نحر: قوربانی دروست نییە بە یەک دەنگی هەموو زانایان، ابن منذر و ابن عبد البر و قرطبي یەک دەنگی زانایان نەقل دەکەن. (الإجماع) لابن منذر (١/٦٠)(التمهید) لابن عبد البر (٢٣/١٩٦)، (تفسیر قرطبي) (١٢/٤٣).

- قوربانی کردن پێش نوێژ: دروست نییە قوربانی بکەیت پێش نوێژی جەژن، ابن عبد البر و النووي و ابن رشد یەک دەنگی زانایان نەقل دەکەن. (الاستذکار) لابن عبد البر (٥/٢٢٤)، (شرح النووي علی مسلم) (١٣/١١٠)، (بدایة المجتهد) لابن رشد (١/٤٣٥).

٢- یەکەم کاتی قوربانی: دوای نوێژی جەژن دەست پێ دەکات، کە ئەمە وتەی حەنەفی و حەنابلە و طحاوی و شەوکانی و ابن عثیمینە. (تبیین الحقائق) للزیلعي (٤/٦)، (الفروع) لابن مفلح (٦/٩٢)، (شرح معاني الأثار) للطحاوي (٤/١٧٤). 

٣- کاتی قوربانی بۆ ئەو شوێنەی نوێژی جەژنی تێدا ناکرێت: کاتەکەی دوای هەلاتنی خۆرە بەقەد ڕمێک، کە ئەمە وتەی حەنابلە و ابن عثیمینە. (شرح منتهی الإرادات) للبهوتي (١/٦٠٥)، (الشرح الممتع) لابن عثیمین (٧/٤٥٩).

٤- کاتی قوربانی: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، بەهێزترینیان ئەم دوو وتەیەن:

وتەی یەکەم: کاتەکەی تا دوو ڕۆژ دوای ڕۆژی نحرە، کۆی ڕۆژەکان دەکاتە سێ ڕۆژ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و مالکی و حەنابلە و کۆمەلێک پێشینەکانە. (المبسوط) للسرخسي (٨/٢٠٠)، (مواهب الجلیل) للحطاب (٤/٢٧٣)، (کشاف القناع) للبهوتي (٢/٥٣٠).

وتەی دووەم: کاتەکەی تا ڕۆژی سێیەمی (أیام التشریق)ە، کە ئەمە وتەی شافعی و وتەیەکە لە وتەی حەنابلە و کۆمەلێک پێشینەکان و ابن منذر و ابن تیمیة و ابن القیم و ابن باز و ابن عثیمینە. ( ) (المجموع) للنووي (٨/٣٨٧)، (الفتاوی الکبری) لابن تیمیة (٥/٣٨٥)، (زاد المعاد) لابن القیم (٢/٣١٩).

٥- حوکمی قوربانی لە شەوەکانی نحر: قوربانی لە شەودا دروستە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و وتەیەکە لە وتەی حەنابلە و ابن حزم و صنعاني و شەوکانی و ابن عثیمینە. (بدائع الصنائع) للکاساني (٥/١٧٤-١٧٥)، (الأم للشافعي (٢/٢٣٩)، (الإنصاف) للمرداوي (٤/٦٤).

حەنەفی یەکان بۆ ئەوە چوون قوربانی لە شەودا دروستە و لەگەڵ ئەوەش مەکروهە، شافعی یەکان بۆ ئەوە چوون مەکروهە نەوەک هەڵە بکرێت لە سەر بڕیندا یان هەژار ئامادە نەبن، حەنابلە بۆ ئەوە چوون قوربانی دروستە و مەکروهە.

٦- دەست پێشخەری کردن لە قوربانی کردندا: سوننەتە دەست پێشخەری بکەیت لە قوربانی کردندان دوای داخلی کات بوون بە یەک دەنگی هەر چوار مەزهەبەکان. (البنایة شرح الهدایة) (للعیني (١٢/٢٩)، (شرح الزرقاني علی مختصر خلیل) (٣/٦٧)، (مغني المحتاج) للشربیني (٤/٢٨٨)، (کشاف القناع) للبهوتي (٣/٩).

دەیەم: ئادابەکانی قوربانی کردن و سوننەتەکانی: ١- حوکمی نینۆک و قژ تاشین بۆ ئەوەی دەیەوێت قوربانی بکات:

جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، دوو وتە هەیە:

وتەی یەکەم: ئەوەی مانگی ذي الحجةی بینی حەرامە نینۆک و قژی بتاشێت ئەگەر ویستی قوربانی هەبێت تا قوربانی دەکات، کە ئەمە وتەی حەنابلە و وتەیەکە لە وتەی شافعی یەکان و کۆمەلێک پێشینەکان و ابن حزم و ابن القیم و ابن باز و ابن عثیمینە. (الإنصاف) للمرداوي (٤/٧٩)، (المجموع) للنووي (٨/٣٩١-٣٩٢)، (المحلی) لابن حزم (٧/٣٥٥)، (مجموع فتاوی ابن باز (١٨/٣٩)، (الشرح الممتع) لابن عثیمین (٧/٤٨٦).

وتەی دووەم: مەکروهە نینۆک و قژ بتاشی تا قوربانی دەکەیت، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و وتەیەکە لە وتەی حەنابلە. (التاج والإکلیل) (٤/٣٨٠)، (المجموع) للنووي (٨/٣٩١)، (الإنصاف) للمرداوي (٤/٧٩).

- حوکمی فیدیە لەسەر ئەوەی نینۆک و قژی تاشیوە: فیدیەی لەسەر نییە بە یەک دەنگی هەموو زانایان، ابن قدامة و مرداوی یەک دەنگی زانایان نەقل دەکەن. (المغني) لابن قدامة (٩/٤٣٧)، (الإنصاف) للمرداوي (٤/٨٠).

٢- سەربڕین بەدەستی خۆی: سوننەتە بەدەستی خۆی سەرببڕێت ئەگەر توانی، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە، النووي یەک دەنگی زانایان نەقل دەکات. (شرح النووي علی مسلم) (١٣/١١٦).

٣- خواردن و بەخشین و هەلگرتن لە قوربانی: دروستە ئەوەی قوربانی دەکات بخوات و ببەخشێت و هەلگرێت لە قوربانی بە یەک دەنگی هەر چوار مەزهەبەکان. (البحر الرائق) لابن نجیم (٨/٢٠٣)، (حاشیة العدوي) (١/٧٤٦)، (المجموع) للنووي (٨/٤١٩)، (کشاف القناع) للبهوتي (٣/٢٢).

یازدەم: سەربڕین سپاردن بە کەسێکی تر: دروستە کەسێکی تر قوربانی سەرببڕێت لەجیاتی خاوەنی قوربانی ئەگەر موسڵمان بێت بە یەک دەنگی هەر چوار مەزهەبەکان. (البحر الرائق) لابن نجیم (٨/٢٠٣)، (حاشیة العدوي) (١/٧٤٦)، (المجموع) للنووي (٨/٤١٩)، (کشاف القناع) للبهوتي (٣/٢٢).

دوازدەم: کامەی باشترە ئاژەڵ سەربڕین یان پارە کردن بە خێر: قوربانی سەربڕین باشترە لە پارە کردن بەخێر، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و حەنابلە و ابن باز و ابن عثیمینە. (البحر الرائق) لابن نجیم (٨/٢٠٣)، (حاشیة الدسوقي) (٢/١٢١)، (الإنصاف) للمرداوي (٤/٧٧)، (مجموع فتاوی ابن باز) (١٨/٤١)، (مجموع فتاوی ورسائل العثیمین) (٢٥/١٩٤-١٩٥). 

سێزدەم: گۆشت دان بە قەساب لە قوربانی لەجیاتی سەربڕین: دروست نییە گۆشت بدەیت بە قەساب لەجیاتی سەربڕین بە یەک دەنگی هەر چوار مەزهەبەکان. (البحر الرائق) لابن نجیم (٨/٢٠٣)، (الشرح الکبیر) للدردیر (٢/١٢٤)، (المجموع) للنووي (٨/٤١٩)، ((کشاف القناع) للبهوتي (٣/١٣). 

چواردەم: قوربانی کردن بۆ مردوو بەشێوەیەکی سەربەخۆ: دروست نییە قوربانی بۆ مردوو بکەیت بەشێوەی سەربەخۆ، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و ابن عثیمینە. (مغني المحتاج) للشربیني (٤/٢٩٢)، (الشرح الممتع) (٧/٤٢٣).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام