پرسیار: نێرەموک لەکوێ دەوەستێ بۆ نوێژی جەماعەت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- نێرەمووک ھەیە کێشەی تێدا نییە، ئەویش ئەوەیە نیشانەکانی نێرینە یان میینەی تێدا دیارە، دەزانرێ ئەمە پیاوە یان ئافرەتە، حوکمەکەی حوکمی بەدیار کەوتنی نیشانەکانە لە میرات و شووشتن و ئەحکامەکانی تر.
٢- نێرەمووک ھەیە کێشەی تێدایە، ئەویش ئەوەیە نیشانەکانی نیرینە یان مینە تێیدا بە دیار ناکەوێ، نازانرێ ئەمە پیاوە یان ئافرەتە، ئەمەیان نوێژی جەماعەتی لەسەر واجب نییە، ئەگەر هاتە مزگەوت نوێژی دروستە و لە ڕیزێکی تایبەت دەوەستێ پێش ڕیزی ئافرەتان.
٣- سەبارەت بە جل و بەرگیش بە جل و بەرگی ئافرەتانەوە نوێژ دەکات، لەبەر ئەوەی ئەگەری ئەوەی هەیە ئافرەت بێت، واتە دەبێت حیجاب بێت بۆ نوێژ کردن.
٤- سەبارەت بە پێش نوێژی کردنی دروست نییە بۆ پیاو پێش نوێژی بکات و بۆ نێرموکیش بکات، تەنها دروستە بۆ ئافرەتان پێش نوێژی بکات.