پرسیار: ئایا سزای ناوگۆڕ لەسەر لاشەیە یان ڕوحە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- سزا و خۆشی ناو گۆڕ لەسەر ڕوح و لاشەیە بە یەک دەنگی زانایانی ئەهلی سوننە و جەماعە، نەفس لەخۆشیدا دەبێت بە تەنیا و بە لاشەشەوە، سزا دەدرێت بە تەنیا و بە لاشەشەوە، کەواتە خۆشی و ناخۆشی لەسەر ڕوح و لاشە هەردووکیان دەبێت. (مجموع الفتاوى) لابن تیمیة (4/ 282).
٢- سزا لەسەر ڕوح زیاترە، ابن عثیمین بۆ ئەوە چووە ئەسڵ وایە سزا لەسەر ڕوحە بەڵام مانای ئەوە نییە لاشە سزا نادرێت. (مجموع فتاوى ابن باز) (28/ 66)، (مجموع فتاوى ابن عثيمين) (3/ 173).