پرسیار: ئایا تاوانی گەورە دەبێتە ڕێگر لە قبول بوونی نوێژ؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ تاوانی گەورە ئەگەر شیرک یان کوفر بێ یان هەڵوەشێنەری ئیسلام بێ، ئەوە نوێژی قبول نییە، لەبەر ئەوەی مەرجی قبول بوونی کردەوە ئەوەیە دەبێ کەسەکە موسڵمان بێ.
٢ـ ئەگەر تاوانی گەورە شیرک نەبێ یان هەلوەشێنەری ئیسلام نەبێ ئەوە نوێژی قبولە، لە ئەحکامی دونیا داوای دووبارە کردنەوەی نوێژی لێ ناکرێتەوە.
٣ـ سەبارەت بە وتەی: (إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ)، لەسەر وتەی خەوارج و موعتەزیلە هیچ چاکە قبول نابێ مەگەر تەقوادار بێت و تووشی تاوانی گەورە نەبێت، لای مورجیئە خوای گەورە کردەوە قبول دەکات لەوەی خۆی دەپارێزێت لە شیرک، خاوەنی تاوانی گەورە داخلی (المتقین) دەبێ، لای ئەهلی سوننە و جەماعە خوای گەورە کردەوەی قبول دەکات ئەوەی تەقوای خوا دەکات لەو کردەوەیەی ئەنجامی دەدات، بە پاکی بۆ خوای گەورە بێ و موافقی فەرمانی خوا بێ، هەر کەسێک تەقوای خوای گەورە بکات لەو کردەوەی ئەنجامی دەدات خوای گەورە قبولی دەکات ئەگەر چی سەرپێچیکاریش بێ لە کردەوەی تر، ئەگەر تەقوای خوا نەکات لەو کردەوەی ئەنجامی دەدات ئەوە قبول نییە ئەگەر چی گوێڕایەلی کار بێ لە کردەوەی تر. (مجموع الفتاوى) لابن تيمية (10/322).