سەردێری پرسیار: ڕاستە ئەوەی (١٠٠) خراپەی هەبێ و (١٠١) چاکەی هەبێت دەچێتە بەهەشتەوە؟

بەرواری دانان: 2025-07-06 کۆدی پرسیار: 3686

پرسیار:

پرسیار: ڕاستە ئەوەی (١٠٠) خراپەی هەبێ و (١٠١) چاکەی هەبێت دەچێتە بەهەشتەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن خەڵک سێ بەشە:

١ـ کەسێک چاکەکانی زیاترن لە خراپەکانی، ئەمەیان بەختەوەرە و سەرکەوتووە و دەچێتە بەهەشت، بەڵگە:

ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَمَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ فِي جَهَنَّمَ خَالِدُونَ) [المؤمنون: 102ـ 103].

ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَأَمَّا مَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَاضِيَةٍ وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ وَمَا أَدْرَاكَ مَا هِيَهْ نَارٌ حَامِيَةٌ) [القارعة:6-11].

٢ـ کەسێک خراپەکانی زیاترن لە چاکەکانی، ئەمەیان ئەگەر موسڵمان بێت دەچێتە ناو ئاگر و سزا دەدرێت تا پاک دەبێتەوە و دواتر دەردەهێنرێت و دەچێتە بەهەشت، ئەگەر کافر بێ لە دۆزەخ هەتا هەتایی دەبێت.

٣ـ کەسێک چاکە و خراپەکانی یەکسانن، ئەمەیان پێی دەڵێن (أصحاب الأعراف)، لەشوێنێک لەنێوان بەهەشت و دۆزەخ ڕادەگیرێن، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلًّا بِسِيمَاهُمْ وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَنْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَارُهُمْ تِلْقَاءَ أَصْحَابِ النَّارِ قَالُوا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ) [الأعراف:٤٦ ٤٧]، چارەنووسی ئەمانە چوونە بەهەشته دوای ڕاگیران.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام