سەردێری پرسیار: حوکمی دووبارە کردنەوەی نوێژی خۆرگیران و مانگ گیران؟

بەرواری دانان: 2025-12-25 کۆدی پرسیار: 3715

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دووبارە کردنەوەی نوێژی خۆرگیران و مانگ گیران؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ئەگەر نوێژی خۆرگیران ئەنجام درا و گیرانەکەش لانەچوو ئەوە دروست نییە دووبارەی بکەیتەوە، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، چونکە:

١- پێغەمبەری خوا (ﷺ) زیاتر لە دوو ڕەکاعەتی ئەنجام نەداوە. (المغني) لابن قدامة (2/316).

٢- خۆرگیران یەک هۆکارە چەند هۆکارێک نییە تا دووبارە بێتەوە. (شرح منتهى الإرادات) للبهوتي (1/332).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام