پرسیار: بۆچی دەست لەزەکەر دان دەست نوێژ ناشکێنێت؟ دەکرێ ڕوونکردنەوەیەک بدەن؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، بەهێزترینیان ئەم دوو وتەیەن:
یەکەم: دەست لە زەکەر دان بێ ئەوەی بەربەست هەبێ دەست نوێژ دەشکێنێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی مالکی و شافعی و حەنابلە و کۆمەڵێک پێشینەکان و شەوکانی و ابن بازە، بەڵگە:
ـ عن بُسرَةَ بنتِ صَفوانَ رَضِيَ اللهُ عنها، أنَّها سمعتْ رسولَ الله (ﷺ) يقولُ: (مَن مسَّ ذَكَره فليتوضَّأْ). رواه أبو داود (١٨١)، والترمذي (٨٣)، والنسائي (١٦٣)، وابن ماجه (٤٧٩)، وأحمد (٦/٤٠٦) (٢٧٣٣٤)، ومالك في (الموطأ) (٢/٥٧) (١٢٧).
ـ مرۆڤ کاتێک دەست لە زەکەر دەدات یان دواوە ئەگەری جوولانی شەهوەتی هەیە و ئەگەری دەرچوونی شتێک هەیە بێ ئەوەی هەستی پێ بکات، ئەوەی ئەگەر بێ بۆ تووشی بێ دەست نوێژی بێ حوکمی بێ دەست نوێژی بەسەری دەدرێت وەک نووستن. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (١/٢٨٠).
دووەم: دەست لە زەکەردان دەست نوێژ ناشێنێت بە ڕەهایی، کە ئەمە وتەی حەنەفی و هەندێک مالکی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و هەندێک سەلەف و ابن منذر و ابن تیمیە و ابن عثیمین، بەڵگە:
ـ عن طَلْقِ بن عليٍّ رَضِيَ اللهُ عنه قال: (خرجْنا وفدًا حتَّى قدِمْنا على رسولِ الله (ﷺ)، فبايعْناه، وصلَّينا معه، فلمَّا قضى الصَّلاة جاء رجلٌ كأنَّه بدويٌّ، فقال: يا رسولَ الله، ما ترَى في رَجُل مسَّ ذَكَرَه في الصَّلاةِ؟ قال: هل هو إلَّا مُضغةٌ منك، أو بَضعَةٌ منك؟! ) رواه أبو داود (١٨٢)، والنَّسائي (١٦٥)، وأحمد (٤/٢٣) (١٦٣٣٨)، وابن حبان (٣/٤٠٣) (١١٢٠).
ڕووی کردنە بەڵگە: (هل هو إلَّا مُضغةٌ منك؟!)، بەڵگەیە زەکەر بەشێکە لە مرۆڤ و دەست نوێژ ناشکێت، فەرموودەکە موحکەمە و ناکرێت بانگەشەی نەسخ بکەیت بێ بەڵگە و بێ ئەوەی مێژوو بزانیت. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (١/٢٨٣).
ـ ئەسڵ وایە دەست نوێژ ماوە و نەشکاوە، نابێت لەم ئەسڵە دەربچیت مەگەر بە بەڵگەی بڕاوە. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (١/٢٨١).
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی دیار بێ دەست لە زەکەر دان دەست نوێژ ناشکێنێت، بەڵکو سوننەتە دەست نوێژ بگرێ، هەر کەسێک نوێژ بکات و دەست نوێژ نەگرێ نوێژی دروستە، هەر کەسێک دەست نوێژ بگرێ ئەوە باشترە). (مجموع الفتاوى) (٢١/٢٢٢).