سەردێری پرسیار: ئایا ڕاستە هەر کەسێک مەی بخواتەوە لە دونیا لە بەهەشتدا ناخواتەوە و بێ بەش دەبێت؟

بەرواری دانان: 2026-04-10 کۆدی پرسیار: 3718

پرسیار:

پرسیار: ئایا ڕاستە هەر کەسێک مەی بخواتەوە لە دونیا لە بەهەشتدا ناخواتەوە و بێ بەش دەبێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- فەرموودەی صحیح جێگیر بووە پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: (مَنْ شَرِبَ الخَمْرَ فِي الدُّنْيَا ثُمَّ لَمْ يَتُبْ مِنْهَا حُرِمَهَا فِي الآخِرَةِ ). رواه البخاري (5575)، ومسلم (2003) من حديث عبد الله بن عمر رضي الله عنهما. واتە: (هەر کەسێک مەی بخواتەوە لە دونیا، پاشان تەوبە نەکات لێی لە ئاخیرەت لەسەری حەرام دەکرێ و بێ بەش دەبێت)، وتەی: (من) شرطیة دەلالەت لەسەر گشتیەتی دەکات، هەر کەسێک مەی بخواتەوە و بمرێت تەوبەی نەکردبێت شایستەی ئەم هەڕەشەیە.

٢- ئەوەی مەی دەخاتەوە لەم دوو حالەتە زیاتر نییە: یەکەم: کەسێک زانایە بەوەی مەی خواردنەوە حەرامە، بەڵام حەڵاڵی دەکات و دەیخواتەوە و ئینکاری حەرام بوونەکەی دەکات، ئەمەیان کافر دەبێت، لەبەر ئەوەی حەرام کردنی حەڵاڵ و حەڵاڵ کردنی حەرام کوفرە، لەسەر ئەمە ناچێتە بەهەشت و بێ بەش دەبێت لە خواردنەوەی مەی لە بەهەشتدا، ئەمە فەرموودەیە باسی ئەم حالەتەیە. (فتح الباري) لابن حجر (١٠/٣٢-٣٣).

دووەم: کەسێک زانایە بەوەی مەی خواردنەوە حەرامە، حەڵاڵی ناکات و دەیخواتەوە و ئینکاری حەرام بوونەکەی ناکات، ئەمەیان جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان:

- هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون: (لم يشربها في الآخرة)، ماناکەی ئەوەیە ناچێتە بەهەشت، لەبەر ئەوەی مەی خواردنەوەی ئەهلی بەهەشتە، ئەوەی بچێتە بەهەشت دەیخواتەوە و کەس بێ بەش نابێت. (معالم السنن) للخطابي (٤/٢٦٥)، (التمهيد) لابن عبد البر (١٥/٥-٦)، (شرح السنة) للبغوي (١١/٣٥٥). 

- هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون کاتێک دەچێتە بەهەشت بێ بەش دەبێت لە خواردنەوەی مەی هەتا هەتایی، خوای گەورە ئارەزووی خواردنەوەی مەی لە دڵی لادەدات و حەزی بۆ ناڕوات، لەبەر ئەوەی لەدونیا تووشی ئەم تاوانە بووە.

- هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەمە وەک هەڕەشە باسکراوە ئەگەرنا کەس لە بەهەشت بێ بەش نابێت لە خواردنەوەی مەی، چونکە خوای گەورە لێی خۆش دەبێت و لێی ڕازی دەبێت، یان لەوانەیە مەبەست پێی ئەوەی بێت هەندێک کات بێ بەش دەبێت نەک هەتا هەتایی، واتە: ماوەیەکی کاتی ناچێتە بەهەشت و بێ بەش دەبێت لە خواردنەوەی مەی و چوونە بەهەشت، چوونە بەهەشت بۆ تاوانبار تاخیر دەکرێت وەک سزا بۆ تاوانە گەورەکەی. (تفسیر الموطأ) (٢/٧٢٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام