سەردێری پرسیار: حوکمی وتنی ئەگەر وام کردبا وانەدەبوو لە رابردوودا یان ئەگەر پارەم هەبێ وادەکەم  لە داهاتوودا؟

بەرواری دانان: 2026-10-17 کۆدی پرسیار: 3722

پرسیار:

پرسیار: حوکمی وتنی ئەگەر وام کردبا وانەدەبوو لە رابردوودا یان ئەگەر پارەم هەبێ وادەکەم  لە داهاتوودا؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن بەکارهێنانی ئەگەر (لو) دوو حالەتەیە: یەکەم: لەسەر شێوەی خەمباری بۆ ڕابردوو و بێتاقەتی و ناڕەزایی لە قەدەر، ئەوا ئەمە ئەوەیە کە لێی نەهی کراوە.

دووەم: ئەگەر بوترێت بۆ ڕوونکردنەوەی زانستێکی بەسوود، وەک وتەی خودا: ﴿لو كان فيهما آلهة إلا الله لفسدتا﴾. وە بۆ ڕوونکردنەوەی خۆشەویستی خێر و ویستی بۆی، وەک وتنی: "ئەگەر منیش وەک فڵان کەس ئەوەندەم هەبوایە، ئەوا وەک ئەو کارم دەکرد" و هاوشێوەی ئەمە دروستە.

سەبارەت بە بەکارهێنانی (لو) بۆ داهاتوو دروستە ئەگەر بۆ خێر بێت و ئومێدی پاداشتی هەبێت لای خوای بەوەی یارمەتی بدات لەسەر هۆکاری خێر ئەمەیان دروستە، بەڵام ئەگەر وەک ناچارکردن و خۆ بەگەورە دانان ئەمە بڵێت، ئەمەیان دروست نییە، چونکە جۆرێکە لە تحکم کردن بەسەر قەدەردا. (التمهید) لصالح ال الشيخ (٥٠٥).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام