حوکمی گاڵتەکردن بە زانایان؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ واجبە لەسەر موسڵمان ڕێز لە زانایان بگرێت و خۆشی بوێن و بەگەورەی دابنێن بێ زیادەڕەوی کردن، گاڵتەکردن بە زانایان دژی خۆشویستن و بەگەورە دانانیانە، گاڵتەکردن و جنێودان بە زانایان کەمترین شت ئەوەیە فاسقی یە، هەروەک فەرموودە هاتووە ئاماژەی بۆ ئەمە کردووە، هەروەها جنێودان بە زانایان زیانەکەی تەنها بەسەر زاناکە نییە، بەڵکو لەسەر زانستەکەشیەتی، چونکە بەجنێو پێدان پلەی نزم دەکرێتەوە لای خەڵک، خەڵک زانستەکەی وەرناگرن و زیان بە شەریعەت دەکەوێت.
٢ـ گاڵتەکردن بە کەسی زانا و باش سیفەتی کافرەکان و دووڕووەکانە.
٣ـ گاڵتەکردن بە زانا ئەم دوو حاڵەتەیە:
یەکەم: گاڵتە بە سیفەتێکی لاشەی دەکات یان ڕەوشتێکی، ئەمەیان حەڕامە و کوفر نییە.
دووەم: گاڵتە بەوە دەکات لە زانستی شەرعی لەلایەتی یان شوێن کەوتنی سوننەت، ئەمەیان کوفرە، لەبەر ئەوەی گاڵتە کردنە بە ئایین.