سەردێری پرسیار: پیاوێک کۆچی دوایی کردووە خێزانی و سێ کچ و یەک کوڕی هەیە، خانووێک لەنێوانیاندایە، ئایا خێزانی ئەو پیاوە لەسەدا چەند خانووەکەی بەر ئەکەوێت؟

بەرواری دانان: 2026-04-10 کۆدی پرسیار: 3717

پرسیار:

پرسیار: پیاوێک کۆچی دوایی کردووە خێزانی و سێ کچ و یەک کوڕی هەیە، خانووێک لەنێوانیاندایە، ئایا خێزانی ئەو پیاوە لەسەدا چەند خانووەکەی بەر ئەکەوێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- خێزانی پیاوەکە لە هەشت بەش یەک بەش دەبات، ئەگەر مناڵی نەبوایا لە چوار بەش یەک بەشی دەبرد.

٢- کوڕ دوو ئەوەندەی کچ دەبات، واتە: یەک کوڕ بەقەد دوو کچ دەبات.

٣- نموونە: خانووەکە باسی (٨٠٠٠٠$) بێت، میراتەکە بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:

- خێزانی پیاوەکە لە هەشت بەش یەک بەش دەبات، واتە: (١٠٠٠٠$) دەبات.

- هەر کچێک (١٤٠٠٠$) دەبات، کوڕەکەش (٢٨٠٠$) دەبات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام