پرسیار: من وەکو موسلمانێک ھەندێک گومانم ھەیە لە ھەبوون و حەقیقەتی دینەکەم و پێغەمبەرمان محمد (ﷺ)، ئایا دەبمە کافر؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ ئەگەر گومانەکە لەبەر شتێکی دیاری کراو بێت یان گومانێکی دیاریکراوت هەیە، ئەوە پرسیار بکە لە کەسی زانا و شارەزا بۆ ئەوەی بگەیت بە ڕاستی و گومان لابچێت، ئەگەر گومانەکە وەسواسێک بێت ڕووی لەتۆ کردبێت، ئەوەی چارەسەری بە زیکر و تاعەت و عیبادەت و پەناگرتن بەخوای گەورەیە.
٢ـ گومان لە ئایین و پێغەمبەری خوا (ﷺ) هەڵوەشێنەرێکە لە هەڵوەشێنەرەکانی ئیمان. (الضياء الشارق) لاپەڕە (374).