پرسیار: دەکرێ ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر وتەی ابن عثیمین سەبارەت بە دەست لە زەکەر دا دەست نوێژ دەشکێنێت یان نە؟
وەڵام: ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێ دوو وتەی هەیە سەبارەت بە دەست لە زەکەر دان:
١ـ سوننەت وایە دەست نوێژ بکری لە دەست لە زەکەر دان وەک دڵنیایی.
٢ـ دەست لە زەکەر دان دەست نوێژ دەشکێنێت ئەگەر بە شەهوەت بێ، کە ئەمە وتەی کۆنیەتی.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بە پوختی مرۆڤ ئەگەر دەستی لە زەکەری دا سوننەتە بە ڕەهایی، جا بە شەهوەت بێ یان بێ شەهوەت).(الشرح الممتع) (١/٢٨٤).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دەست لە زەکەر دان هەڵوەشێنەری دەست نوێژ نییە، بەڵکو سوننەتە دەست نوێژ بگریت، کە ئەمە وتەی ابن تیمیەیە، ئەمە نزیکترە بۆ صواب، بەتایبەتی ئەگەر بێ ئەنقەست بێ، بەڵام بۆ دڵنیایی دەست نوێژ گرتنەوە باشترە). (مجموع فتاوى ورسائل العثيمين) (١١/٢٠٣).