پرسیار: ئایا جائیزە لە نوێژی بە جەماعەت لە عیشا و مەغریب و بەیانی ئیمام بە دەنگ قورئان نەخوێنێت وەک نوێژی نیوەرۆ و عەسر؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون خوێندنەوەی قورئان بەدەنگ سوننەتە، لەبەر ئەوەی کردەوەی پێغەمبەری خوا بووە، زۆربەی کردەوەی پێغەمبەری خوا لەناو نوێژ سوننەتن، ئەوەی گرینگ و داواکراو بێت خوێندنەوەی قورئانە. (المغني) (٢/٢٤٤).
٢ـ هەر کەسێک قورئان بە نهێنی بخوێنێتەوە نوێژی دروستە و بەتال نییە. (مجموع فتاوى ابن عثيمين) (١٣/ ٧٣-٧٤).