سەردێری پرسیار: ئایا دروستە ئاژەڵ بسووتێنی ؟

بەرواری دانان: 2019-01-20 کۆدی پرسیار: 998

پرسیار:

پرسیار : ئایا دروستە ئاژەڵ بسووتێنی ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن سووتاندنی ئاژەڵ دوای مردن ئەگەر سوودی تێدا بێت دروستە .

پرسیار کراوە لە زانایانی اللجنە الدائمە : ئایا دروستە ئاژەڵی مردار بوو بسووتێنی ، وەک : مەڕ و بزن و وشتر و مانگا و ئاژەڵی وەحشی ، ئەگەر لەسەر ڕۆخی ڕێگا بێت و خەلک تووشی ئازاردان ببن بە بۆنی ؟

لە وەڵام دا دەڵێن : بەڵێ دروستە لاشەی ئاژەڵی مردار بوو بسووتێنی ئەگەر خەڵک تووشی ئازار ببن بە بۆنی ، چونکە ئەمە لە بابەتی لادانی ئەو شتانەیە کە مرۆڤ ئازار دەدەن ، لادانی داواکراوە لە ڕووی شەرعەوە ، وە ئەوەی ئەمە دەکات پاداشتیشی بۆی ھەیە لای خوای گەورە . )) " فتاوى اللجنة الدائمة " (26/ 210-211) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام