پرسیار // حوکمی بەردەوام دەرچوونی ھەوا ؟
وەلام // زانایان دەلێن هەر کەسێک بەردەوام هەوای لێ دەربچێت یان پیسایی یان میز یان مذی یان منی لێ دەربچێت بێ ئەوەی هەست بە خۆشی بکات و بێ ئەوەی بە شێوەی فلیچقە دەربچێت ، ئەمەیان دەست نوێژ دەگرێت بۆ هەموو نوێژ دوای ئەوەی کاتی نوێژ دێت ، بەلگە :
(۱) قیاس دەکەن لەسەر خوێنی استحاضة ، خوێنی استحاضة نەخۆشییە بۆ کاتی هەموو نوێژێک دەست نوێژ هەلدەگرێت ئەمانەش بە هەمان شێوە هەمان حوکمی استحاضەیان هەیە و نەخۆشین .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زانایان شتی تر وەک خوێنی استحاضة حساب دەکەن ئەویش بە قیاس کردنێکی ڕوون و ئاشکرا ، هەر کەسێک تووشی بێ دەست نوێژی بوونی بەردەوام بێت وەک خوێنی استحاضة حساب دەکەن ، وەک ئەوەی مرۆڤ ناتوانێت میزی ڕابگریت یان هەوای ڕابگرێت لەدواوەی یان دواوەی بەردەوام تەڕدەبێت ، دەلێن : حوکمی ئەمانە وەک ئەو ئافرەتە وایە کە تووشێ خوێنی استحاضة دەبێت ، واتە دەست نوێژ هەلناگرێت ئیلا دوای چوونە ناو کاتی نوێژ واتە دەبێت بانگ بدرێت وکاتی نوێژ بێت ئینجا دەست نوێژ هەلدەگرێت ، بەلام دەبێت هەول بدات بۆ کەم کردنەوەی پیسای و خۆ لێ پاراستنی بەو شتانەی کە ئێستا هەن بۆ خۆ لێ پاراستنی ، جا چ پیاو بێت یان ئافرەت بێت بە گوێرەی توانای .
بەلام ئەوەی هەندێک لە نەزانان دەیکەن زەکەری خۆیان گرێ دەدەن ، ئەمە هەلەیەکی زۆر گەورەیە چونکە گرێدانی زەکەر زیانێکی زۆری بۆ مرۆڤ هەیە ......)) شرح بلوغ المرام ج۱ لاپەڕە ۷۰۷
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەر کەسێک نەتوانێت دەست نوێژی خۆی ڕابگرێت بۆ نوێژ و کاتی نوێژ ، ئەمەیان دەست نوێژ هەلدەگرێت و نوێژ دەکات وە ئەوەی لێ دەردەچێت هیچ زیانی پێ ناگەینێت لەناو نوێژدا ، بەمەیان دەست نوێژی ناشکێت بە یەک دەنگی هەموو زانایان ، وە زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون کە دەست نوێژ هەلدەگرێت بۆ هەموو نوێژێک )) مجموعة الفتاوی ج۲۱ لاپەڕە ۲۲۰ ــ ۲۲۱
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی تووشی میز هاتن دەبێت دوو حالەتن :
حالەتی یەکەم / ئەگەر میز هاتن لێی بەردەوام بێت و بەجۆرێک ڕاناوەستێت ، هەر کاتێک شتێک کۆبێتەوە لە مثانة دێتە خوارەوە ، ئەمەیان دەست نوێژ هەلدەگرێت ئەگەر کاتی نوێژ هات ، وە خۆی دەپارێزێت بەوەی کە شتێک لەسەر فەرجی دابێت (پارچە پەڕوێک لەسەر جلی ژێرەوەی "شۆرتی " دابنێت ) ، وە نوێژ دەکات هەر شتێک دەربچێت زیانی پێ ناگەینێت .
حالەتی دووەم / ئەگەر بوەستێت دوای میز کردنی ئەگەر دوای دە خولەکیش بێت یان پازدە خولەک ، ئەمەیان چاوەڕێ دەکات هەتا دەوەستێت پاشان دەست نوێژ هەلدەگرێت پاشان نوێژ دەکات ، چاوەڕێ دەکات هەتا میزی دەوەستێت ئەگەر نوێژی جەماعەتیش لێی بڕوات )) أسئلة الباب المفتوح " ( س 17 ، لقاء 67 )
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) هەموو زانایان یەک دەنگن هەر کەسێک نەتوانێت دەست نوێژی خۆی ڕابگرێت لەناو نوێژیش دابێت ئەوا دەست نوێژی دروستە .
(۲) نابێت نوێژ تەرک بکەیت بە بیانووی ئەوەی ناتوانی دەست نوێژی خۆت ڕابگریت .
(۳) ئەوەی بەردەوام تووشی بێ دەست نوێژی دەبێت قیاس کراوە لەسەر استحاضة کە دەست نوێژ هەلدەگرێت کاتی هەمووی نوێژێک .
(٤) بە بەردوام تووشی بێ دەست نوێژی بوون دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم / تووش بوون بە بێ دەست نوێژی بەردەوامە لەگەلت هەتا لەناو نوێژیش ڕاوەستانی نییە ، ئەمەیان ئەگەر کاتی نوێژ هات دەست نوێژ هەلدەگرێت .
حالەتی دووەم / تووش بوون بە بێ دەست نوێژی بەردەوام نییە واتە بۆ ماوەیەک دەوەستێت ، ئەمەیان چاوەڕێی وەستان دەکات ئەگەر ماوەی وەستانەکە دە چرکە یان پازدە چرکەش بێت ، پاشان دەست نوێژ هەلدەگرێت و نوێژ دەکات ، ئەگەر چاوەڕێ کردنەکە ببێتە هۆکاری لە دەست دانی نوێژی جەماعەتیش هەر دەبێت چاوەڕێ بکات .
(٥) دەبێت پارچە پەڕوێک لەسەر جلی ژێرەوە دابنێت بۆ ئەوەی پارێزارو بێت لە پیسایی ، وە نابێت زەکەرت ببەستیت وەک هەندێک نەزانەکان کە زیانێکی زۆری بۆ مرۆڤ هەیە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ