پرسیار : حوکمی شۆردنی دەست ھەتا شان کاتی دەست نوێژ ھەڵگرتن ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ زیاتر لە شوێنی واجب ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە زیاتر لە شوێنی واجب بشۆیت ، کە ئەمە وتەی ئەبو ھوڕەیڕە و ابن عمر و ھەندێک شافعی و ھەندێک حەنەفی و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ، بەڵگە :
(١) فەرموودەی ئەبوھوڕەیڕە دەفەرمووێت : (( فمن استطاع منكم أن یطیل غرتە و تحجیلە فلیفعل )) ، ئەم ڕیوایەتە ڕوون و ئاشکرایە کە دروستە زیاتر بشۆیت لە شوێنی واجب .
(٢) ئەثەر لە ابن عمر و ئەبو ھوڕەیڕە نقل کراون زیاتر لە شوێنی واجب شۆردووویانە .
عن ابن عمر رضی اللە عنھما : (( أنە کان یتوضأ فی الصیف فربما بلغ فی الوضوء إبطيه )) أخرجه ابن أبي شيبة في المصنف (٥٥/١) ، " الطھور " ص (١١٦) ، قال ابن حجر فی " فتح الباری " (٢٣٦/١) : ( إسناد حسن ) ، وسکت عنە فی " التلخیص " (١٠٠/١) ، وقد تعقبە الألبانی فی " الضعیفة " (١٠٨/٣) ، بأنە من رواية عبدالله بن عمر العمري ، وقد قال عنه الحافظ في " التقريب " : (ضعيف) .
واتە : ابن عومەر خوا لێی ڕازی بێت دەست نوێژی دەگرت لە زستان دەستەکانی دەشۆرد ھەتا بن ھەنگڵی .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە ئەندازەی سونەت :
یەکەمیان : سونەتە سەرووی ئانیشک و گۆزینک بشۆیت بێ ئەوەی دیار بکەیت .
دووەمیان : سونەتە ھەتا نیوەی سەرووی ئانیشک و ساق بشۆیت .
سێیەم : سونەتە ھەتا ھەردوو شان و ھەردوو چۆک بشۆیت ، فەرموودەی باب ھەموو ئەمانە دەگرێتەوە ، .... )) شرح صحیح مسلم ج٣ لاپەڕە ١٣٧ .
ابن قدامة الحنبلي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مبالەغە سونەتە بۆ ھەموو ئەندامەکانی دەست نوێژ ، ..... وە زیادە شۆردن لە شوێنی واجبیش سونەتە . )) المغنی ج١ لاپەڕە ٧٨ .
دووەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروست نییە زیاتر لە شوێنی واجب بشۆیت ، کە ئەمە وتەی مالکی ، و ظاهری ، و ھەندێک حەنەفی ، و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ، و ابن تیمییە ، و ابن قیم ، و محمد ابراھیم ال الشیخ ، و عبدالرحمان السعدی ، و ابن باز ، و ابن عثیمینە ، بەڵگە :
(١) شۆردنی ئەو شوێنانەی زیاتر لەو شوێنی واجب عیبادەتە ، بانگەواز کردن بۆ شۆردنی پێویستی بە بەڵگەیە .
(٢) ھەموو ئەوانەی باسی دەست نوێژی پێغەمبەریان کردووە درود و سەلامی خوای لێ بێت باسیان کردووە ڕوخساری شۆردووە و ھەردوو دەست ھەتا ئانیشک و ھەردوو قاچ ھەتا گۆزینک ، وە ئایەتی باسی دەست نوێژ دەکات شوێنی واجبی دیار کردووە ، کە ھەردوو ئانیشک و گۆزینکن ، ئەمە کۆتایی بوو لە قورئان دابەزی .
(٣) ئەگەر بڵێین دروستە ، ئەوە لە سنوری ڕوخسار تێ دەپەڕێ بۆ ھەندێک قژی سەر ، ئەمە پێی ناڵێن غرة ، کەواتە دەبێتە تناقض .
(٤) سەبارەت بە وتەی : " فمن استطاع منكم أن یطیل غرتە و تحجیلە فلیفعل " ئەم زیادەیە مدرەجە وتەی ئەبو ھوڕەیڕەیە نەک وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ، ھەروەک ڕیوایەتی ئەحمەد ئەمەی ڕوون کردۆتەوە .
لە مسندی ئیمام ئەحمەدا ھاتووە : نعیم المجمر ڕاوی فەرموودەکە دەفەرمووێت : من نازانم وتەی : " من استطاع منکم أن یطیل غرتە فلیفعل " ، وتەی پێغەمبەرە یان وتەیەکە ئەبو ھوڕەیڕە گوتوویەتی لە لای خۆیەوە ؟!
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەست نوێژ جێگیر بووە لە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە صحیحین و بێجگە لە صحیحین بە ڕووی تر ، ھیچیان باسی ئاوی نوێی نەکردووە بۆ گوێیەکان ، وە باسی شۆردنی سەرووی ھەردوو ئانیشکەکان و گۆزینکەکانی نەکردووە ، وە باسی مەسح کردنی ملی نەکردووە .
وە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەیفەرمووە : " مَنْ اسْتَطَاعَ أَنْ يُطِيلَ غُرَّتَهُ فَلْيَفْعَلْ " ، بەڵکو ئەمە وتەی ئەبو ھوڕەیڕەیە تێکەل کراوە بە فەرموودە ، پێغەمبەر تەنھا ئەمەی فەرمووە : " إنَّكُمْ تَأْتُونَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ غُرًّا مُحَجَّلِينَ مِنْ آثَارِ الْوُضُوءِ " ، ..... )) مجموع الفتاوي ج١ لاپەڕە ٢٨٠ .
عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ئەبو حەنیفە و شافعی و ئەحمەد و شوێن کەوتووانیان بۆ ئەوە چوون سونەتە ئەندامەکانی دەست نوێژ زیاتر لە شوێنی واجب بشۆیت ، ئەمە مەزھەبی زۆربەی زانایانە ، بەڵگە : " فمن استطاع منكم أن یطیل غرتە ، فلیفعل "
ئیمام النووی دەفەرمووێت : ھەموو ھاوەڵانی ئێمە یەک دەنگن لەسەر شۆردنی دەست و قاچ تا سەرووی ئانیشک و گۆزینک .
ئیمام مالک و ئەھلی مەدینە بۆ ئەوە چوون سونەت نییە ئەندامەکانی دەست نوێژ زیاتر لە شوێنی واجب بشۆیت ، ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ، وە وتەی ابن تیمییە و ابن قیمە ، وە زانایانە ئەم سەردەمەش ئەمەیان ھەلبژاردووە لەوانە محمد بن ابراھیم ال الشیخ و عبدالرحمان سعدی و ابن باز و زانایانی تر .
بەڵگەیەیان بۆ ئەمە :
یەکەم : شۆردنی ئەو شوێنانەی زیاتر لەو شوێنی واجب عیبادەتە ، بانگەوازی کردن بۆ شۆردنی پێویستی بە بەڵگەیە .
دووەم : ھەموو ئەوانەی باسی دەست نوێژی پێغەمبەریان کردووە درود و سەلامی خوای لێ بێت باسیان کردووە ڕوخساری شۆردووە و ھەردوو دەست ھەتا ئانیشک و ھەردوو قاچ ھەتا گۆزینک .
سێیەم : ئایەتی باسی دەست نوێژ دەکات شوێنی واجبی دیار کردووە ، کە ھەردوو ئانیشک و گۆزینکن ، ئەمە کۆتایی بوو لە قورئان دابەزی .
چوارەم : ئەگەر بڵێین دروستە ، ئەوە لە سنوری ڕوخسار تێ دەپەڕێ بۆ ھەندێک قژی سەر ، ئەمە پێی ناڵێن غرة ، کەواتە دەبێتە تناقض .
پێنجەم : فەرموودەکە نابێتە بەڵگە بۆ زیاتر شۆردنی شوێنی واجب ، چونکە خۆ ڕازندنەوە جوانییە بۆ بازوو و مەچەک ، نەک بۆ سەرووی ئانیشک و شان .
شەشەم : سەبارەت بە وتەی : " فمن استطاع منكم أن یطیل غرتە و تحجیلە فلیفعل " ئەم زیادەیە مدرەجە وتەی ئەبو ھوڕەیڕەیە نەک وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ، ھەروەک ڕیوایەتی ئەحمەد ئەمەی ڕوون کردۆتەوە .
لە مسندی ئیمام ئەحمەدا ھاتووە : نعیم المجمر ڕاوی فەرموودەکە دەفەرمووێت : من نازانم وتەی : " من استطاع منکم أن یطیل غرتە فلیفعل " ، وتەی پێغەمبەرە یان وتەیەکە ئەبو ھوڕەیڕە گوتوویەتی لە لای خۆیەوە ؟!
ابن قیم دەفەرمووێت : شێخی ئێمە دەڵێت : ئەم وتەیە وتەی پێغەمبەر نییە درود و سەلامی خوای لێ بێت ، چونکە غرە بۆ دەست نییە ، وە بۆ ڕوخساریش نییە ، زیاد کردنی ناکرێت ئەگەر لەسەر بێت پێی نا گوترێ غرە .
لە نونییەکەی دا دەفەرمووێت :
واحفظ حدود الرب لا تتعداهـــــــا
وكذالك لا تجنح الى النقصــــــــان
وانظر إلى فعل الرسول تجده قــــد
أبدى المراد وجاء بالتبيــــــــــــــان
ومن استطاع يطيل غرته فمـــــــــو
قوف على الراوي هو الفوقانـــــــي
والراجح الأقوى انتهاء وضوئنــــــــا
للمرفيق كذالك الكعبـــــــــــــــــان
هذا الذي حدد الرحمان فــــــی ال
قران لا تعدل عن القـــــــــــــــــران
وإطالة الغرات ليس بممـــــــــــکن
أبدا وذا في غاية التبيـــــــــــــــــان
فأبو هريرة قال من كيســـــــــــــــە
فغدا يميزه أولو العرفـــــــــــــــــان
ونعم الراوي له قد شك فــــــــــــی
رفع الحديث كذا روى الشيبانـــــی )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ١٨٨ - ١٨٩ .
وتەی ڕاست سونەت نییە زیاتر بشۆیت لە شوێنی واجب واللە أعلم .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net