پرسیار : حوکمی خواردن و خواردنەوە لە حەمام ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن حەمام شوێنی حاجەت کرد و شوێنی خواردن و خواردنەوە نییە ، ئەگەر موسلمان چووە حەمام دەبێت خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە ھەتا دەردەچێت .
ھەر کەسێک بە ئەنقەست خواردن و خواردنەوە بخوات لە حەمام ، ئەوە پێچەوانەی فیترەتی سەلیمی کردووە .
پرسیار کراوە لە ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت سەبارەت بە حوکمی خواردن و خواردنەوە لەحەمام ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( حەمام تەنھا شوێنی حاجەت کردنە ، نابێت تێیدا بمێنیتەوە ئیلا بە قەدەر پێویستی ، خەریک بوون بە خواردن و شتی تر دەبێتە ھۆی زۆر مانەوە لە حەمام و ئەمە نابێت . )) " مجموع الفتاوى" (11/110) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net