پرسیار : حوکمی پەنجە خستنە نێوان ڕیش و شۆردنی بۆ دەست نوێژ ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن تخلیل اللحیة : واتە : پەنجە خستنە نێوان مووەکانی ڕیشە کاتی شۆردن ، بۆ ئەوەی ئاو بگاتەوە ژێرەوەی مووەکان ، دروستە پەنجە بخەیتە نێوان مووەکانی ڕیش ، بەڵگە :
عَنْ عُثْمَانَ رَضِيَ اللَّهُ تَعَالَى عَنْهُ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يُخَلِّلُ لِحْيَتَهُ فِي الْوُضُوءِ ، أَخْرَجَهُ التِّرْمِذِيُّ ، وَصَحَّحَهُ ابْنُ خُزَيْمَةَ.
واتە : عوثمانی کوڕی عەفان خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت کاتێ دەست نوێژی دەگرت ، دەستی دەخستە ڕیشی )) .
زانایان دەڵێن ڕیش دوو جۆڕە :
یەکەم : ڕیشێک کورتە و پێستی دیارە ، ئەمەیان واجبە بشوات .
دووەم : ڕێک درێژە و زۆرە ، پێستی داپۆشیوە ، ئەمەیان واجبە سەرەوەی بشۆی و سونەتە ناوەوەی پەنجەت بخەیتە ناوی ، لەسەر وتەی زۆربەی زانایان .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ڕیش ئەگەر خەفیف بێت و پێست دیار بێت ، ئەوە واجبە ناوەوەی بشۆیت ، بەڵام ئەگەر زۆر بوو واجب نییە ناوەوەی بشۆیت ، بەڵکو سونەتە پەنجە بخەیتە ژێرەوەی مووەکان .
إسحاق دەفەرمووێت : ئەگەر پەنجە خستنە ناوی ڕیشی تەرک کرد بە ئەنقەست دووبارە دەکاتەوە ، چونکە :
(١) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پەنجەی خستۆتە نێوان مووەکانی ڕیشی ، رواه عنه عثمان بن عفان . قال الترمذي : هذا حديث حسن صحيح ، وقال البخاري : هذا أصح حديث في الباب .
(٢) وروى أبو داود عن أنس : ( أن النبي صلى الله عليه وسلم كان إذا توضأ أخذ كفا من ماء فأدخله تحت حنكه . وقال : هكذا أمرني ربي عز وجل ) .
(٣) وعن ابن عمر قال : ( كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا توضأ عرك عارضيه بعض العرك , ثم شبك لحيته بأصابعه من تحتها ) رواه ابن ماجه .
عطاء و أبو ثور دەڵێن : واجبە ژێرەوەی مووەکانی ڕوخسار بشۆیت ئەگەر زۆر بوو ھەروەک واجبە بۆ لەشگران ی خۆی بشوات ، چونکە فەرمان کراوە بە شۆردنی ڕوخسار بۆ دەست نوێژ ھەروەک چۆن فەرمان کراوە بە شۆردنی بۆ لەشگرانی ، ئەوەی واجب بێت بۆ یەکێکیان واجبە بۆ ئەوەکەی تریش .
زۆربەی زانایان دەڵێن شۆردنی ژێرەوە واجب نییە ، وە پەنجە خستنە نێوان مووەکانیش واجب نییە ، ئەوانەی ڕوخسەتیان داوە بۆ تەرک کردنی پەنجە خستنە ناو ڕیش ابن عمر , والحسن بن علي , وطاوس , والنخعي , والشعبي , وأبو العالية , ومجاهد , وأبو القاسم , ومحمد بن علي , وسعيد بن عبد العزيز وابن المنذر ، چونکە خوای گەورە فەرمانی کردووە بە شۆردن ، باسی پەنجە خستنە نێوان مووەکانی نەکردووە ، زۆربەی ئەوانەی باسی دەست نوێژی پێغەمبەریان کردووە باسی پەنجە خستنە ناو مووەکانیان نەکردووە . ئەگەر واجب بوایا تەرکیان نەدەکرد ، ئەگەر بۆ ھەموو دەست نوێژێک پەنجە خستنە نێوان مووەکانی کردبێت ئەوە نقل دەکرا ، لەبەر ئەوە تەرک کردنی بەڵگەیە کە شۆردنی ژێر مووەکان واجب نییە ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ڕیشی زۆر بووە و ئاو نەدەگەیشتە ژێرەوەی مووەکان بێ تخلیل و مبالەغە ، کردەوەکەی ھەندێک جار سەبارەت بە پەنجە خستنە نێوان مووەکان بەڵگەیە کە سونەتە ، واللە أعلم . )) المغنی ج١ لاپەڕە ٧٤ .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ڕیشی زۆر واجبە ظاهرکەی بشۆیت بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لەنێوان زانایان ، واجب نییە ناوەوە و پێستی ژێرەوەی بشۆیت ، ئەمە مەزھەبی ڕاست و بەناوبانگە ، کە شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەقی لەسەری ھەیە و وە زۆربەی ھاوەڵان لەسەر ئەوەن ، وە مەزھەبی مالک و أبی حەنیفە و ئەحمەد و زۆربەی زانایان و ھاوەڵان و تابعیەکانە .
ڕافعی وتەیەکی نقل کردووە دەبێت پێست بشۆردرێت کە ئەمە وتەی مزنی و أبی ثورە . )) المجموع ج١ لاپەڕە ٤٠٨ .
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ھەندێک جار پەنجەی خستۆتە نێوان ڕیشی ، لەسەری بەردەوام نەبووە ، .... )) زاد المعاد ج١ لاپەڕە ١٩٧ .
عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( مووی ڕوخسار دوو جۆرە :
یەکەم : موو ھەیە خەفیفە ، پێست بەدیار دەکەوێت لەژێرەوەی ، ئەمەیان واجبە بشۆیت ، وە ژێرەوەی بشۆیت ، واتە ئەو پێستەی ژێرەوەی کە دیار دەبێت بشۆیت .
دووەم : موو ھەیە زۆرە ، بەجۆرێک پێستی ژێرەوەی بەدیار ناکەوێت ، ئەمەیان واجبە لەسەری ظاهری ڕیش بشۆیت ، وە سونەتە ناوەوەی ڕیش پەنجەکانت بخەیتە نێوانیان ، بەڵام سەبارەت بە خۆشۆردن دەبێت بشۆیت ، ئەوەی ئاو بگات بە پێست و ژێرەوەی مووەکان . )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ١٨٤ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net