پرسیار : ڕوکنەکانی دەست نوێژ و سونەتەکانی دەست نوێژ چین ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ڕووکنەکانی دەست نوێژ ئەمانەن :
(١) شۆردنی ڕوخسار - دەم و لووتیش دەگرێتەوە .
(٢) شۆردنی ھەردوو دەست ھەتا ئانیشک .
(٣) مەسح کردنی سەر .
(٤) شۆردنی قاچەکان ھەتا گۆزینک .
(٥) تەرتیب لەنێوان ئەندامەکان لە شۆردندا .
(٦) مولاة : واتە : شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ یەک بە دوای یەک ، بێ ئەوەی تاخیر بکەیت و ماوەیەکی زۆر بکەوێتە نێوانیان .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەبەست بە فروضی دەست نوێژ ڕووکنەکانی دەست نوێژە ، بەمە دەزانرێت زانایان ڕەحمەتی خوایان لێ بێر عبارەی جیاوازیان بەکارھێناوە ، فروضیان کردووە بە ڕووکن و وە ڕووکنیشیان کردووە بە فروض . )) "الشرح الممتع" (1/ 183) .
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( سونەتەکانی دەست نوێژ ئەمانەن :
یەکەم : سیواک ، شوێنەکەی کاتی ئاو لەدەم ڕادان ، بۆ ئەوەی پاک و خاوێنی دەم بە دەست بێت بۆ عیبادەت و خوێندنەوە قورئان و قسە کردن لەگەڵ خوای گەورە .
دووەم : شۆردنی ھەردوو کف سێ جار سەرەتای دەست نوێژ پێش شۆردنی ڕوخسار ، لەبەر فەرموودە ھاتن ، چونکە دەست ئالەتی نقل کردنی ئاوە بۆ ئەندامەکان ، شۆردنی دڵنیاییە بۆ ھەموو دەست نوێژ ، کف : واتە لە مەچەکەوە ھەتا سەری پەنجەکان ،
سێیەم : ئاو لەدەم و لووت ڕادان پێش ڕوخسار شۆردن ، لەبەر ھاتنی فەرموودە سەرەتا بەمە دەست پێکراوە ، وە مبالغە کردن ئەگەر بەڕۆژوو نەبیت .
مانای مبالغە لە دەم : ئاو لە دەم کردن و جوولە پێکردنە ، وە مبالغە لە لووت : ھەڵمژینی ئاوە ھەتا کۆتایی لووت .
چوارەم : دەست خستنە نێوان مووەکانی ڕیش و تەڕ کردنی ، وە تەڕ کردن نێوان پەنجەکانی دەست و قاچ .
پێنجەم : تیامن : دەست پێکردن بەلای ڕاست لە دەست و قاچ پێش لای چەپ .
شەشەم : شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ زیاتر لە یەک جار ھەتا سێ جار شۆردن ، لە شۆردنی ڕوخسار و ھەردوو دەست و قاچ . )) "الملخص الفقهي" (1/ 44-45) .
ھەروەھا مەسح کردنی ھەردوو گوێ و بسم اللە وتن سەرەتای دەست نوێژ ، ئەمانە سونەتن لەسەر وتەی زۆربەی زانایان .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net