سەردێری پرسیار:حوکمی شۆردنی ھەردوو دەست کاتی لەخەو ھەستان ؟

بەرواری دانان :2019-01-05 کۆدی پرسیار:960

پرسیار:

پرسیار : حوکمی شۆردنی ھەردوو دەست کاتی لەخەو ھەستان ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە شۆردنی دەست کاتی لەخەو ھەستان ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون واجبە دەستەکانت بشۆی پێش خستنە ناو جام ، کە ئەمە وتەی بەناوبانگی ئەحمەدە ، بەڵگە :

(١) فەرموودە فەرمانی کردووە بە شۆردنی دەست ، ئەصل لە فەرمان کردن بۆ واجبییە ئیلا بەڵگە ھاتبێت ، وە نەھی کردووە لە دەست نقووم کردن ، نەھییەکەش بۆ حەڕامی یە .

دووەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون شۆردنی دەست واجب نییە ، بەڵکو سونەتە ، وە نەھییەکە بۆ کەڕاھەتە ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانێ ئەحمەد و زانایانی تر ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ )) [ المائدة : ٦ ] .

خوای گەورە فەرمانێ کردووە بە شۆردنی ڕوخسار ، فەرمانی نەکردووە بە شۆردنی دەست ، لە کاتی لەخەو ھەستانیش داخلی ئەم ئایەتە دەبێت .

(٢) فەرموودەکە دەفەرمووێت : (( فَإِنَّهُ لا يَدْرِي أَيْنَ باتت يَدُهُ )) ، واتە : چونکە یەکێک لەئێوە نازانێت شەو دەستی چۆن داناوە و بەر چیش کەوتووە .

ئەصل وایە دەست پاکە ، بە گومان دەست پیس نابێت و واجب نییە لەسەری دەستەکانی بشوات .

وتەی ڕاست وتەی یەکەمە ، چونکە ئەصلی فەرمان کردن بۆ واجبی یە ، ھیچ قەرینە نەھاتوون ، ئایەتیسورەت مائدە مطلقە ، وە فەرمان کردن بە شۆردنی ھەردوو دەست لە حالەتی لەخەو ھستان تایبەتە ، بە بەڵگەیە سەربەخۆ و کردەوەی پێ دەکرێ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مرۆڤ ئەگەر لەخەو ھەستا دروست نییە دەستی نقووم بکات ناو قاپ ھەتا سێ جار دەیشوات ، ئەصلی نەھی بۆ حەڕامی یە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٢٧٩ .

عبدالله بن عبدالرحمن ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( واجبە ھەردوو دەستەکان بشۆیت دوای لەخەو ھەستان سێ جار ، دوو جار شۆردن و سێ جار شۆردن بەس نییە ، دەستیش بە مطلقی مەبەست پێی کەفە " واتە : لە مەچەکەوە بۆ پەنجەکان " ، بازوو داخل نابێت ، ئەمە مەزھەبی ئیمام ئەحمەدە ، زۆربەی زانایان دەڵێن سونەتە . )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ١٧٩ .

زانایان دەڵێن شۆردنی دەست چوار حالەتە :

حالەتی یەکەم : کەسێک لەخەو ھەستاوە ، ئەمەیان واجبە دەستی خۆی بشوات پیش ئەوەی بخاتە ناو قاپ لەسەر وتەی ڕاستی زانایان .

حالەتی دووەم : کەسێک دەست نوێژ ھەڵدەگرێت حالەتی بێجگە لەخەو ھەستان ، ئەمەیان سونەت دەست بشوات .

حالەتی سێیەم : کەسێک دڵنیایە دەستی پیسە ، ئەمەیان واجبە لەسەری دەستی بشوات ، ئەگەر پیسایی ببینێت یان ھەست بە بۆنی بکات ، جا چ لە حالەتی لەخەو ھەستان بێت یان بێجگە لە خەو ھەستان .

حالەتی چوارەم : کەسێک بە گومانە لە دەست پیسی لە حالەتی بێجگە لەخەو ، لەم حالەتە ئەصل وایە دەستی پاکە و لەسەری واجب نییە دەستەکانی خۆی بشوات .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام