سەردێری پرسیار:ئایا سونەتە ئافرەت پێش نووستن دەست نوێژ ھەڵبگرێت وەک لەشگران ؟

بەرواری دانان :2019-01-04 کۆدی پرسیار:959

پرسیار:

پرسیار : ئایا سونەتە ئافرەت پێش نووستن دەست نوێژ ھەڵبگرێت وەک لەشگران ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سونەتە دەست نوێژ بگریت پێش نووستن ئەگەر لەشگران بیت ، بەڵگە :

(١) عن أَبِي سَلَمَةَ قَالَ : سَأَلْتُ عَائِشَةَ أَكَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَرْقُدُ وَهُوَ جُنُبٌ قَالَتْ : نَعَمْ ، وَيَتَوَضَّأُ . رواه البخاري ( 282 ) .

(٢) وعَنْ عَائِشَةَ رضي الله عنها قَالَتْ : (( كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا كَانَ جُنُبًا فَأَرَادَ أَنْ يَأْكُلَ أَوْ يَنَامَ تَوَضَّأَ وُضُوءَهُ لِلصَّلَاة )) رواه مسلمِ ( 305 ) .

ابن رجب الحنبلي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی زانایان لەسەر ئەم فەرموودەیە بۆ ئەوە چوون لەشگران ئەگەر ویستی بخەوێت زەکەری دەشوات و دەست نوێژ دەگرێت .

ئەوانەی فەرمانیان بەمە کردووە علي ، وابن عمر ، وعائشة ، وشداد بنِ أوس ، وأبو سعيد الخدري ، وابن عباس ، وَهوَ قول الحسن ، وعطاء ، وابن المبارك ، ومالك ، والشافعي ، وأحمد ، وإسحاق و چەند زانایانی تر ، پێیان باش نەبووە تەرکی بکەیت ئەگەر توانای ھەبێت .

ھەندێکیان دەڵێن واجبە و بە تەرک کردنی تاوانبار دەبیت ، ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی مالک و ابن حبیبی ھاوەڵی ، وتەی کۆمەڵێک ئەھلی ظاهر .)) فتح الباري " لابن رجب ( 1 / 357 ) .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھاوەڵانی ئێمە ھەموویان یەک دەنگن سونەت نییە ئافرەت دەست نوێژ بگرێت پێش نووستن ئەگەر تووشی حەیز و نیفاس بووبێت ، چونکە دەست نوێژ کاریگەری نییە لەسەر بێ نوێژی حەیز و نیفاس ، ئەگەر ئافرەتی حائض خوێنی وەستا ئەوە وەک لەشگران لێی دێت . )) " شرح مسلم " ( 3 / 218 ) .

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ابن دقیق العید دەڵێت : ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەقی ھەیە لەسەر ئەوە کە ئافرەتی حائض دەسر نوێژی لەسەر نییە ، چونکە ئەگەر خۆی بشوات بێ نوێژی لەسەری ناڕوات پێچەوانەی لەشگران ، بەڵام ئەگەر خوێنی بوەستێت سونەتە بۆی دەست نوێژ بگرێت پێش نووستن . )) " فتح الباري " ( 1 / 395 ) .

پوختەی وەڵامی زانایان :

(١) زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سونەتە دەست نوێژ بگریت پێش نووستن ئەگەر لەشگران بیت .

(٢) سونەت نییە ئافرەت دەست نوێژ بگرێت پێش نووستن ئەگەر تووشی حەیز و نیفاس بووبێت ، چونکە دەست نوێژ کاریگەری نییە لەسەر بێ نوێژی حەیز و نیفاس ، ئەگەر ئافرەتی حائض خوێنی وەستا ئەوە وەک لەشگران لێی دێت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام