پرسیار : جیاوازی چییە لەنێوان قضاء و قدر ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە قضاء و قدر ، سێ وتە ھەیە :
(١) ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون قضاء و قدر مڕادفی یەکترن و یەک مانایان ھەیە .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قضاء و قدر ھەردووکیان یەک شتن ، ئەو شتەی خوای گەورە پێشتر حوکمی لەسەر داوە و دیاری کردووە ، پێی دەوترێ قضاء ھەروەھا پێی دەوترێ قدر . ))
(٢) ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون قضاء جی بەجێ کردنی ئەو شتانەیە کە نوسراوە لە لوح المحفوظ ، بەڵام قەدەر ئەوەی نوسراوە و دیار کراوە پێی دەڵێن قدر .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە قضاء و قدر ، ھەیە لە زانایان دەڵێت : قەدەر تەقدیری خوای گەورەیە لە ئەزەل ، قضاء حوکمی خوای گەورەیە بە شتێک کاتی ڕوودانی ، ئەگەر خوای گەورە شتێکی دیار کرد لە کاتی خۆی ئەمە قەدەرە ، ئەگەر کاتی ئەو شتە ھات ئەوە قەزایە ، ئەمە زۆرە لە قورئان و سونەت ، نموونە وتەی خوای گەورە : " قضی الأمر " ، وە وتەی : " واللە یقضی بالحق " وە نموونەی تری ھاوشیوەی ئەمانە .
ھەیە لە زانایان دەڵێت : ھەردووکیان بە یەک مانا دێن .
وتەی ڕاست ئەگەر ھەردووکیان پێکەوە ھاتن ئەوە جیاوازی ھەیە لەنێوانیان ھەر وەک پێشتر ، ئەگەر یەکێکیان بە تەنیا ھات ئەوە ھەردوو مانا دەدات واللە أعلم . )) مجموع فتاوی ابن عثیمین ج١ لاپەڕە ٢٥٧ ، طبع المکتبة التوفيقية .
(٣) ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون قضاء پێش قەدەر کەوتووە ، قەزا زانستی خوای گەورەیە ، قەدەر ھێنانە دی دروستکراوەکانە و جێ بەجێکردنیەتی ، ئەم وتەیە پێچەوانەی وتەی دووەمە .
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زانایان دەڵێن : قضاء حوکمی کلی و ئیجمالی یە لە ئەزەل ، قەدەر جزئیاتی ئەم حوکمە و تفاسیلەکانییەتی . )) "فتح الباري" (11/477) .
عبد الرحمن المحمود دەفەرمووێت : (( سوودی نییە ئەم جیاوازییە ، چونکە یەک دەنگی ھەیە لەسەر ئەوەی ئەگەر یەکێکیان بە تەنیا ھات مانای ھەردووکیان دەبەخشێت ، .... )) " القضاء والقدر في ضوء الكتاب والسنة " لاپەڕە ٤٤ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net