پرسیار : حوکمی شۆردنی دەست لە مەچەکەوە ھەتا ئانیشک ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک دەست نوێژ بشوات ، دەستەکانی بشوات ھەتا مەچەک ، پاشان ئاو لە دەم و لووت ڕابدات ، پاشان ڕووخساری بشوات ، پاشان دەستەکانی بشوات دەبێت لە پەنجەکانی دەستەوە بشوات ھەتا ئانیشک ، ھەر کەسێک لە مەچەکەوە بشوات ھەتا ئانشیک دەست نوێژی دروست نییە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان .
پرسیار کراوە لە ابن جبرین ڕەحمەتی خوای لێ بێت : حوکمی ئەو کەسەی دەستی دەشوات لە مەچەکەوە بۆ ئانیشک ، بێ ئەوەی دەست لە مەچەکەوە بۆ پەنجە بشوات ، لەبەر ئەوەی سەرەتایی دەست نوێژ شۆردوویەتی ، ئایا لەسەریەتی جارێکی تر دەست نوێژ بگرێتەوە ؟
لەوەڵام دا دەفەرمووێت : (( دروست نییە بۆ دەست نوێژ تەنھا بازوو بشۆیت بێ ئەوەی لە مەچەکەوە بۆ پەنجەکان بشوات ، بەڵکو ھەر کاتێک ڕوخساری شۆرد و دەستی بە شۆردنی ھەردوو دەستی کرد ، دەبێت دەست لە سەری پەنجەکانەوە بشوات ھەتا ئانیشک ، ئەگەر چی ھەردوو دەستی لە مەچەکەوە شۆردبێت سەرەتای دەست نوێژ پێش ڕوخسار ، چونکە شۆردنی سەرەتا سونەتە ، وە شۆردنی دوای ڕوخسار فرضە " واجبە " ، ھەر کەسێک تەنھا دەستەکان لە مەچەکەوە بشوات ھەتا ئانیشک ئەوە تەواو کردنی فرض داوا کراوە ، لەسەریەتی دەست نوێژ دووبارە بکاتەوە ، یان ئەو شوێنە بشوات کە تەرکی کردووە ئەگەر نزیک بێت ، دەست دەشوات لە سەری پەنجەوە ھەتا ئانیشک و دوای ئەندامەکانی دواتر . )) "اللؤلؤ المكين من فتاوى الشيخ ابن جبرين" لاپەڕە ٧٧ .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لێرە دەوەستین بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەوە بکەینەوە کە زۆر خەڵک ھەن دەستیان لە مەچەکەوە دەشۆن بۆ ئانیشک بە گومانی ئەوەی سەرەتای دەست نوێژ پێش ڕوخسار شۆردن شۆردوویەتی ، ئەمە ڕاست نییە ، دەبێت لە سەری پەنجەکانەوە بشوات ھەتا ھەردوو ئانیشەکەکان . )) "اللقاء الشهري" (3/330) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net