پرسیار : ئایا ئاو لە لووت ڕادان بە دەستی ڕاست دەکرێ یان چەپ ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئاو لە لووت ڕادان بە دەستی چەپ دەکرێت ، بەڵگە :
(١) عن علي رض الله عنه : (( أنه دَعَا بِوَضُوءٍ فَتَمَضْمَضَ وَاسْتَنْشَقَ وَنَثَرَ بِيَدِهِ الْيُسْرَى فَفَعَلَ هَذَا ثَلَاثًا ثُمَّ قَالَ هَذَا طُهُورُ نَبِيِّ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ )) رواه أحمد (1078) والنسائي (90) واللفظ له .
واتە : لە عەڵی دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت داوای ئاوی دەست نوێژی کرد ، ئاوی لە دەم و لووتی کرد و بە دەستی چەپ لووتی ڕادا ، ئەمەی کرد سێ جار پاشان فەرمووی ئەمە دەستی نوێژێ پێغەمبەر بووە درود و سەلامی خوای لێ بێت .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھاوەڵانی ئێمە دەڵێن : بە دەستی چەپ لووت ڕادەدەیت لەبەر فەرموودەی ڕاست . )) المجموع ج١ لاپەڕە ٣٩٧ .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەت وایە ئاو لە دەم و لووت بکەیت بە دەستی ڕاست ، پاشان لووت ڕابدەیت بە دەستی چەپ . )) المغنی ج١ لاپەڕە ١٥٧ .
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەت وایە بە دەستی چەپ لووت ڕابدرێت ، .... )) فتح الباری ج١ لاپەڕە ٢٦٢ .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net