سەردێری پرسیار: مەسحی سەر چۆن دەکرێ ؟

بەرواری دانان :2019-01-01 کۆدی پرسیار:952

پرسیار:

پرسیار : مەسحی سەر چۆن دەکرێ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن مەسحی سەر لە پێشەوەی سەر دەست پێدەکرێت ھەتا کۆتایی ، پاشان دەگەڕێیتەوە بۆ پێشەوەی سەر ئەو شوێنەی مەسحت دەست پێکردووە ، بەڵگە :

عن عَبْدِ اللَّهِ بنِ زَيْدِ بنِ عَاصِمٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا فِي صِفَةِ الْوُضُوءِ قَالَ : وَمَسَحَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِرَأْسِهِ فَأَقْبَلَ بِيَدَيْهِ وَأَدْبَرَ . مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ .

واتە : لە عَبْدِ اللَّهِ بنِ زَيْدِ بنِ عَاصِمٍ دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت باسی دەست نوێژ دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت مەسحی سەری کرد لە پێشەوە بردی بۆ دواوە .

وَفِي لَفْظٍ لَهُمَا : بَدَأَ بِمُقَدَّمِ رَأْسِهِ حَتَّى ذَهَبَ بِهِمَا إِلَى قَفَاهُ ، ثُمَّ رَدَّهُمَا إِلَى الْمَكَانِ الَّذِي بَدَأَ مِنْهُ.

واتە : لە دەربڕینێکی تردا دەفەرمووێت : دەستی کرد بە پێشی سەری ھەتا پشتی سەری ، پاشان دەستەکانی گێڕایەوە ھەتا ئەو جێگایەی کە لێیەوە دەستی پێکردبوو .

جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە الإقبال و والإدبار دوو وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون لە پێشەوەی سەر مەسح دەست پێ دەکەی ھەتا کۆتایی ، پاشان دەگەڕێنیتەوە بۆ سەرەتای سەر " واتە : دەگەڕێنیتەوە بۆ ئەو شوێنەی لێت دەست پێکردووە . " ، بەڵگە :

(١) بَدَأَ بِمُقَدَّمِ رَأْسِهِ حَتَّى ذَهَبَ بِهِمَا إِلَى قَفَاهُ ، ثُمَّ رَدَّهُمَا إِلَى الْمَكَانِ الَّذِي بَدَأَ مِنْهُ.

واتە : لە دەربڕینێکی تردا دەفەرمووێت : دەستی کرد بە پێشی سەری ھەتا پشتی سەری ، پاشان دەستەکانی گێڕایەوە ھەتا ئەو جێگایەی کە لێیەوە دەستی پێکردبوو .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون لە کۆتایی سەر دەست پێ دەکەیت بۆ پێشەوەی سەر ، پاشان دەگەڕێنیتەوە بۆ کۆتایی سەر ، بەڵگە :

(١) فەرموودەی ربیع بنت معوذ : (( أن النبي صلى الله عليه وسلم مسح برأسه مرتين : بدأ بمؤخر رأسه ، ثم بمقدمه . )) أخرجه الترمذي (٣٣) .

واتە : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت مەسحی کردووە دووجار ، لە کۆتایی سەر دەستی پێکردووە ، پاشان بە سەرەتایی سەر .

زانایان دەڵێن گومانی تێدا نییە ئەو فەرموودەی دەڵێت لە سەرەتای سەرەوە مەسحی دەست پێکردووە بۆ کۆتایی سەر ، صحیح ترە لە فەرموودەی ربیع بنت معوذ ، ھەروەھا فەرموودەی ربیع بنت معوذ قسەی لەسەرە صحیحە یان نە ، ئەگەر صحیح بێت ئەوە ھەردوو شێوازی مەسح کردن دروستن .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام