سەردێری پرسیار:ئایا ئەگەر ئافرەت دوای نوێژی عصر پاک بووەوە لە حیض یان نفاس نوێژی نیوەڕۆ و عصر هەردووکیان دەکات ؟

بەرواری دانان :2018-09-30 کۆدی پرسیار:95

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئەگەر ئافرەت دوای نوێژی عصر پاک بووەوە لە حیض یان نفاس نوێژی نیوەڕۆ و عصر هەردووکیان دەکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە کردنەوەی هەردوو نوێژی نیوەڕۆ و ئێوارە بۆ ئافرەت ئەگەر پاک بووەوە لە خوێن ، دوو وتە هەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان دەلێن واجبە هەردوو نوێژ بکات ، نوێژی نیوەڕۆ و عصر ، بەلام ئەگەر ئافرەت پاک بووە دوای نوێژی نیوەڕۆ یان بەیانی یان مغرب تەنها نوێژی نیوەڕۆ و بەیانی ومغرب دەکات ، چونکە ئەم سێ نوێژە کۆناکرێنەوە لەگەل نوێژی پێش خۆی ، بەلگە :

(۱) ئەسەر نقل کراوەن لە ابن عباس و عبدالرحمان بن عوف و تابعین کە دەبێت هەردوو نوێژ بکات .

(۲) کاتی نوێژی دووەم کاتی نوێژی یەکەمیشە ئەگەر عوزری هەبێت ، دروستە کاتێ عوزرت هەبێت ئەم دوو نوێژە کۆ بکەیتەوە ، کەواتە گەیشتن بە هەندێک کات هەروەک ئەوە وایە کە بە هەموو کات گەیشتبیت .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئافرەت پاک ببێتەوە پێش خۆر ئاوابوون ئەوە نوێژی عصر و نیوەڕۆ دەکات .

هەروەها ئەگەر پاک بووەوە پێش کاتی هاتنی نوێژی بەیانی نوێژی مغرب و عیشا دەکات ، کە ئەمە نقل کراوە لە عبدالرحمان ، ابن عباس ، طاوس ، مجاهد ، نخعی ، زهری ، ربیة ، مالك ، اللیث ، شافعي ، اسحاق ، ابي ثور ، ئیمام احمد دەلێت : زۆربەی تابعین ئەمەیان وتووە ئیلا حسن بەتەنیا نەبێت دەلێت : لەسەر ئافرەت واجب نییە ئیلا ئەو نوێژە نەبێت کە لەناو کاتی دایە ، وە ئەمە وتەی ثوری یه ، چونکە کاتی نوێژی یەکەم چووە عوزری هەبووە لە عوزر دابووە ،

دووەم : هەندێک زانا دەلێن تەنها نوێژی عصر دەکات نەک نوێژی نیوەڕۆش ، کە ئەمە وتەی حسن ، ثوری ، ابن عثیمینە ، بەلگە :

(۱) کاتی نوێژی یەکەم چووە ئافرەت لە عوزردا بووە ، چۆن شتێک لەسەری واجب دەکەی کەچی لەو کاتە لەسەری واجب نەبووە .

(۲) پێغەمەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( من ٲدرك ركعة من العصر قبل ٲن تغرب الشمس فقد ٲدرك العصر )) متفق علیە .

واتە : هەر کەسێک یەک ڕەکاعەت نوێژی ئێوارە پێی بگات پێش خۆر ئاوابوون ئەوە بە نوێژی ئێوارە گەیشتووە .

هەر کەسێک لەم فەرموودەیە وردبێتەوە فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە کە تەنها نوێژی عصر لەسەر واجب دەبێت نەک نوێژی نیوەڕۆش .

(۳) بۆچی زۆربەی زانایان دەلێن ئافرەت ئەگەر تووشی حیض بوو دوای نوێژی نیوەڕۆ ( واتە نوێژی نیوەڕۆی نەکرد تووشی حیض بوو )) کاتێک پاک دەبێتەوە تەنها لەسەری واجبە نوێژی نیوەڕۆ بکات نەک عصریش ، بەلام بۆ دوای نوێژی عصر ئەگەر پاک بووەوە دەبێت نوێژی عصر و نیوەڕۆ بکات ؟! ئایا وتەکەیان دژی یەکتری تێدا نییە ؟!

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەر کەسێک یەک ڕەکاعەت نوێژی ئێوارە پێی بگات پێش خۆر ئاوابوون واجب نییە لەسەری نوێژی نیوەڕۆش بکات ، ئەگەر ئافرەت پاک بێتەوە لە حیض پێش خۆر ئاوابوون بە یەک رەکاعەت یان دوو یان سێ ، لەسەری واجبە تەنها نوێژی عصر بکات ، وتەی ڕاست لەسەری واجب نییە نوێژی نیوەڕۆ بکات ، چونکە نوێژی نیوەڕۆی بەسەر داهاتووە و وە چووە لەو کەسانە نەبووە کە نوێژی لەسەر بێت چونکە لە حیض دابووه ، ئەگەر لەسەری واجب بوایا خوای گەورە ڕوونی دەکردەوە و پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت باسی دەکرد ، لەبەر ئەوە دەفەرمووێت : (( فقد ادرك العصر )) واتە : گەیشتووە بە نوێژی عصر ، لەم فەرموودەیە باسی واجب بوونی نوێژی نیوەڕۆی نەکردووە ، ئەگەر ئەمە وتەی زانایان بێت وتەی زانایان هەیە ڕاستە و هەیە هەلەیە .

لەبەر ئەوەی وتەی ڕاست ئەوەیە ئافرەت ئەگەر پاک بووە پێش خۆر ئاوابوون لەسەری واجب نییە ئیلا نوێژی عصر نەبێت ، ئەگەر پاک بووەوە پێش چوونی کاتی عیشا لەسەری واجب نییه ئیلا نوێژی عیشا نەبێت .

وتەی ئەوانەی دەلێن : لەسەری واجبە ئەو نوێژەش بکات کە پێکەوە کۆدەکرێنەوە ( واتە جمع ) چونکە لە کاتدا هاوبەشن ، دەوترێت : وتەکەیان دژ بەیەکتری تێدایە چونکە ئەگەر ئافرەت تووشی حیض ببێت دوای چوونە ناو کاتی نوێژی نیوەڕۆ ، وە نوێژی نیوەڕۆی نەکرد تووشی حیض بوو ، کاتێک پاک دەبێتەوە دەلێن واجب نییە لەسەری تەنها نوێژی نیوەڕۆ نەبێت ، واتە تەنها نوێژی نیوەڕۆ دەکاتەوە . )) شرح بلوغ المرام ج۲ لاپەڕە ۷۰ــــــ۷۱

وتەی ڕاست وتەی دووەمە کە تەنها نوێژی عصر دەکات و نوێژی نیوەڕۆ ناکات .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام