سەردێری پرسیار: حوکمی مەسح کردنی گوێ ؟

بەرواری دانان :2018-12-31 کۆدی پرسیار:949

پرسیار:

پرسیار : حوکمی مەسح کردنی گوێ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە مەسحی سەر ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان دەڵێن گوێ مەسح کردن سونەتە ، ھەر کەسێک تەرکی بکات دەست نوێژی دروستە ، بەڵگە :

(١) بەناوبانگترین و صحیح ترین فەرموودەی دەست نوێژ فەرموودەی عثمان و عبداللە بن زیدە ، لەم دوو فەرموودەیە باسی مەسح کردنی گوێ نەکراوە ، ئەگەر واجب وایە باس دەکرا و تەرک نەدەکرا .

(٢) ھیچ فەرموودە نەھاتوون پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردبێت بە مەسح کردنی گوێ .

(٣) ھەموو زانایان یەک دەنگن ھەر کەسێک مەسحی گوێ تەرک بکات دەست نوێژی دروستە .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ابن جریر الطبری لە کتابی اختلاف الفقهاء دەڵێت : ھەموو زانایان یەک دەنگن ھەر کەسێک مەسحی گوێ تەرک بکات دەست نوێژی دروستە . )) المجموع ج١ لاپەڕە ٤٤٦

ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەڵگەی شافعی سەبارەت بە مەسح کردنی گوێ کە سونەتە و لەسەر شێوەی خۆیەتی و جیایە ، لە ڕوخسار و سەر نییە ، بەڵگەی ئەوەیە یەک دەنگی ئەو زانایانەش ھەیە کە دەڵێن دەبێت ھەموو سەر مەسح بکرێ بۆ مەسح ، بەڵام ھەر کەسێک مەسحی گوێ تەرک بکات و نوێژ بکات ، ئەوە نوێژی دووبارە ناکاتەوە . )) التمھید ج٤ لاپەڕە ٤١ .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون مەسح کردنی گوێ واجبە ، کە ئەمە وتەی بەناوبانگی حنابلە و اسحاق و ھەندێک مالکی یە ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە فەرمانی کردووە بە مەسح کردنی سەر ، ھەروەھا فەرموودە ھاتووە دەفەرمووێت : گوێیەکان لەسەرن ، واتە بەشێکن لەسەر ، کەواتە چۆن سەر مەسح دەکرێ گوێش بەھەمان شێوە مەسح دەکرێن .

(٢) عن عبدالله الصنابحي أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: (( إذا توضأ العبد المؤمن ، فتمضمض خرجت الخطايا من فِيه ، وإذا استنثر خرجت الخطايا من أنفه، فإذا غسل وجهه خرجت الخطايا من وجهه حتى تخرج من تحت أشفار عينيه ، فإذا غسل يديه خرجت الخطايا من يديه حتى تخرج من تحت أظفار يديه، فإذا مسح برأسه خرجت الخطايا من رأسه حتى تخرج من أذنيه ، فإذا غسل رجليه خرجت الخطايا من رجليه حتى تخرج من تحت أظفار رجليه ، قال : ثم كان مشيه إلى المسجد وصلاته نافلة . )) الموطأ (1/ 31) .

ئەم فەرموودەیە دەفەرمووێت : ئەگەر مەسحی سەری کرد ، تاوان لە سەری دەردەچن ھەتا لە گوێیەکانیشی ، ئەمە بەڵگەیە ھەردوو گوێیەکان لەسەرن و بەسەر حساب دەکرێن .

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە ، مەسح کردنی گوێیەکان سونەتە ، وە ھەر کەسێک تەرکی بکات دەست نوێژی دروستە ، وەڵام بۆ ئەوانەی دەڵێن واجبە :

(١) ئەو فەرموودەی دەفەرمووێت : گوێیەکان لەسەرن و بەسەر حساب دەکرێن ، جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ڕاستە یان نە ، وتەی پێغەمبەرە یان وتەی صحابی یە .

(٢) فەرموودەی دووەم ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە گوێ لەسەرن و بە سەر حساب دەکرێن ، دەڵێین :

(أ) فەرموودە ئەگەر چی پیاوەکانی جێگای متمانەن بەڵام مرسەلە ، صنابحی نەگەیشتووە بە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ، وە فەرموودەی مرسەل جۆرێکی فەرموودەی لاوازە .

(ب) فەرموودە ھاتووە رواە مسلمە باسی ئەوە دەکات تاوانەکان لەسەر و نێوان مووەکان دەردەچن ، باسی گوێی نەکردووە .

(ج) فەرموودەکە تەنھا کردەوەیە ، ئێمە کێشەمان لەگەڵ مەسح کردنی گوێ نییە و ئینکاری مەسح کردنی گوێ ناکەین ، بەڵکو ئینکاری واجبی مەسحی گوێ دەکەین .

پوختەی وەڵامی زانایان :

(١) ھەموو زانایان یەک دەنگن ھەر کەسێک مەسحی گوێ تەرک بکات ، ئەوە دەست نوێژی دروستە .

(٢) زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون مەسح کردنی گوێ سونەتە ، کە ئەمە وتەی ڕاستە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام