پرسیار : حوکمی مەسح کردنی مل لەگەڵ مەسحی سەر کاتی دەست نوێژ گرتن ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن سونەت نییە مل مەسح بکرێت بۆ دەست نوێژ ، چونکە ھیچ فەرموودە جێگیر نەبوون لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بە صحیحی لە پێغەمبەرەوە نەھاتووە مەسح ملی کردبێت بۆ دەست نوێژ ، وە ھیچ فەرموودەی صحیحی لێی نقل نەکراوە ، بەڵکو فەرموودەی ڕاستەکان ئەوانەی باسی دەست نوێژی پێغەمبەر دەکەن مەسحی ملیان نەکردووە ، لەبەر ئەوە زۆربەی زانایان مەسحی مل بە سونەت دانانێن ، وەک ئیمام مالک و شافعی و ئەحمەد ، ئەوانەی بە سونەت دادەنێن پشت بە ئەثەرێک دەبەستن لە ئەبو ھوڕەیڕەوە ، یان فەرموودەیەکی لاواز : أنە مسح رأسە حتی بلغ القذال ، فەرموودەی وەک ئەمە ناکرێت بۆ عمدە ، وە پێچەوانەی فەرموودەکانی تر نییە ، ھەر کەسێک مەسحی مل تەرک بکات دەست نوێژی دروستە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) "مجموع الفتاوى" (21/127) .
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت ھیچ فەرموودەی ڕاست جێگیر نەبووە مەسحی ملی کردبێت ھەرگیز . )) زاد المعاد ج١ لاپەڕە ١٩٥ .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەت نییە و دروست نییە مەسحی مل بکرێت ، بەڵکو مەسح تەنھا بۆ سەر و گوێ دەکرێت ، ھەروەک کتاب و سونەت بەڵگەیە لەسەر ئەمە . )) "مجموع فتاوى ابن باز" (10/102) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net