سەردێری پرسیار:بۆچی خەوارج کافر نین ، فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە دەفەرمووێت : (( یمرقون من الدین )) یان (( یمرقون من الإسلام )) ؟

بەرواری دانان :2018-12-30 کۆدی پرسیار:947

پرسیار:

پرسیار : بۆچی خەوارج کافر نین ، فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە دەفەرمووێت : (( یمرقون من الدین )) یان (( یمرقون من الإسلام )) ؟

دەقی وەڵام:

وەڵام : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون کە خەوارج موسلمانن ، بەڵکو ھەندێک ئیجماع نقل دەکەن بەڵام ئیجماع ڕاست نییە .

ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مەبەست بە دین ئیسلام بێت ، ئەوە بەڵگەیە بۆ ئەوانەی خەوارج کافر دەکەن ، لەوانەیە مەبەست بە دین لێرە طاعة بێت ، ئەو کات نابێتە بەڵگە بڵێی کافرن ، ئەوان فاسقن ، ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە . )) فتح الباری ج٦ لاپەڕە ٦١٨ .

ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی ئەھلی أصول لە ئەھلی سونە بۆ ئەوە چوون خەوارج کافر نین ، حوکمی ئیسلام لەسەریان جێ بەجێ دەکرێت ، لەبەر وتنی وشەی شایەتوومان ، وە بەردەوام بوون لەسەر ڕوکنەکانی ئیسلام ، ئەوان فاسق بوون بەوەی موسلمانان کافر دەکەن ، پشت دەبەستن بە ھەندێک تأویلی خراپ ، ڕایان دەکێشێت بۆ حەڵاڵ کردنی خوێن و ماڵی ئەوانەی پێچەوانەیان دەکەن ، وە شایەتی بەسەر دان بۆ کوفر و شیرک .

خطابی دەفەرمووێت : ھەموو زانایانی موسلمانان یەک دەنگن لەسەر خەوارج لەگەڵ گومڕاییان کۆمەلێکە لە کۆمەڵەکانی موسلمانان ، ڕێگەیان داوە بۆ ژن ھێنان ، خواردنی سەربڕاوەیان ، ئەوان کافر نین مادەم دەست بە ئەصلیەکانی ئیسلامەوە دەگرن . .... )) فتح الباري ج١٢ لاپەڕە ٣٠٠ .

پرسیار کراوە لە عەلی خوا لێی ڕازی بێت سەبارەت بە خەوارجەکان : ئەوان کافرن ؟

ئیمام عەلی فەرمووی : ئەوان لە کوفر ڕادەکەن بۆ ئەوەی تووشی کوفر نەبن .

وتی : ئەوان دووڕوون ؟

ئیمام عەلی فەرمووی : دووڕوو زیکری خوا ناکەن ئیلا کەم نەبێت !!

واتە پێچەوانەی خەوارج زۆر عیبادەت و زیکری خوا دەکەن .

وتی : ئەی ئەوان کێن ؟

ئیمام عەلی فەرمووی : ئەوان قەومێکن تووشی فیتنە بوون و چاویان کوێر بووە و کەڕ بوون بۆ حەق ، حەق نابینن و نابیستن .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام