سەردێری پرسیار:حوکمی شۆردنی سەر لە جیاتی مەسح کردن بۆ دەست نوێژ ؟

بەرواری دانان :2018-12-29 کۆدی پرسیار:945

پرسیار:

پرسیار : حوکمی شۆردنی سەر لە جیاتی مەسح کردن بۆ دەست نوێژ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن واجبە سەر مەسح بکرێت ، ھەر کەسێک سەر بشوات لە جیاتی مەسح ئەوە دەست نوێژی دروست نییە و مەسحی نەکردووە لەسەر وتەی ھەندێک زانا .

زانایان دەڵێن شۆردنی سەر دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم : کەسێک سەری دەشوات و بێ ئەوەی مەسح بکات ، لەم حالەتە مەسح نەکردووە و دەست نوێژی بەتالە لەسەر وتەی ھەندێک زانا .

حالەتی دووەم : کەسێک سەری دەشوات و مەسحیش دەکات لەگەڵ شۆردن ، لەم حالەتە مەسحی کردووە و دەست نوێژی دروستە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر سەری بشوات لە جیاتی مەسح دروست نییە و مەسحی نەکردووە ، چونکە مەسح واجب کراوە ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " من عمل عملا لیس علیە أمرنا فھو رد " أی : مردود ، ئەمە ڕاستە پێچەوانەی ئەوانەی دەڵێن مەسحی دروستە و باش نییە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٢٦٦

ھەروەھا دەفەرمووێت : (( ئەو وتەی دەڵێ شۆردنی سەر بە مەسح حساب ناکرێت نزیکترە لە ڕاستی ، بناء لەسەر ئەوەی وتمان ، ئەگەر بتەوێ سەرت بشۆی دەبێت مەسحی سەر بکەیت کاتی شۆردن ، ئەو کات سەرت شۆردووە و مەسح سەریشت کردووە ، ئەو کات مەسح کراوە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٢٥٥

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام