پرسیار : تەفسیری ئەم ئایەتە چییە کە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا وَالنَّصَارَى وَالصَّابِئِينَ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ وَعَمِلَ صَالِحاً فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَلا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلا هُمْ يَحْزَنُونَ )) [ البقرة : ٦٢ ] . ؟
وەڵام : خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا وَالنَّصَارَى وَالصَّابِئِينَ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ وَعَمِلَ صَالِحاً فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَلا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلا هُمْ يَحْزَنُونَ )) [ البقرة : ٦٢ ] .
واتە : بەڕاستی ئەوانەی وا بە بەرنامەکەی محمد بڕوایان ھێنا و پەیڕەوانی موسا و عیسا و صابئییەکان ، ھەر کەسێک باوەڕی تەواوی بەخوا و ڕۆژی دوای ھەبێ و ئاکاری خێر و چاکە بکەن ، لای پەروەردگاریان کرێ وپاداشتیان بۆ ھەیە ، ھیچ ترس و خەفەتێکیشیان تووش نابێت .
قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نقل کراوە لە ابن عباس سەبارەت بە وتەی : ( إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا ) ئەم ئایەتە منسوخە بەم ئایەتە خوای گەورە دەفەرمووێت : ( ومن یبتغ غیر الإسلام دینا فلن یقبل منە ) [ ال عمران : ٨٥ ] .
ھەندێکی تر دەڵێن منسوخ نییە ، ئەم ئایەتە باسی ئەو کەسانەیە کە ئیمانیان ھێناوە بە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت . )) الجامع لأحکام القران ج٢ لاپەڕە ١٦٣
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە صابئییەکان چەند وتە ھەیە :
ھەندێک زانا دەڵێن : صابئی دەستەیەکن لە گاورەکان .
ھەندێکی تر دەڵێن : دەستەیەکە لە جوولەکەکان .
ھەندێکی تر دەڵێن : دەستەیەکە لە مەجووسییەکان .
ھەندێکی تر دەڵێن ئومەتێکی جێگیرە و دینداری دەکەن بە دینێکی تایبەت .
ھەندێکی تر دەڵێن : ئەوانەن کە ھیچ ئاینێکیان نییە ، ئەوانەی لەسەر فطرەتن ، لەسەر ھیچ ئاینێک نین ، ئەمە نزیکترە ، ئەگەر پێغەمبەرێکیان بۆ نێردرا و ئیمانیان ھێنا بە خوا و ڕۆژی دوای ، ئەوە لاچوونی ترس و خەم بۆیان جێگیر دەبێت ، وەک دەستەکانی تری لەگەڵیان باس کراون . ......
ھیج جیاوازی نییە لەنێوان جنسەکان بۆ ئیمان ھێنان ، ئەوانەی جوولەکە و گاور و صابئین وەک ئیماندارانان ئەگەر ئیمانیان ھێنا بەخوا و بە ڕۆژی دوای ، ... )) تفسیر ابن عثیمین ج١ لاپەڕە ٣٧٠ - ٣٧١
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net