سەردێری پرسیار: حوکمی مەسح کردنی ھەندێک سەر کاتی دەست نوێژ ؟

بەرواری دانان :2018-12-28 کۆدی پرسیار:943

پرسیار:

پرسیار : حوکمی مەسح کردنی ھەندێک سەر کاتی دەست نوێژ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن مەسحی سەر واجبە ، وە ھەموویان یەک دەنگن باشتر وایە ھەموو سەر مەسح بکرێت ، بەڵام جیاوازی لەوە دایە ئایا ئەم مەسح کردنی سەر ھەمووی واجبە یان سونەتە ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دەبێت ھەموو سەر مەسح بکرێت ، کە ئەمە وتەی مالکی و حنابلەیە ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ )) [ المائدة : 6 ] .

وتەی خوای گەورە : (( وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ )) ، لێرە سەر ھەمووی دەگرێتەوە ، ئەم ئایەتە : (( وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ )) ، وەک وتەی خوای گەورەیە سەبارەت بە تەیەموم : (( فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ مِنْهُ )) ڕوخسار دەبێت ھەمووی مەسح بکەی بۆ تەیەموم ، بۆ سەریش بەھەمان شێوە .

(٢) نقل نەکراوە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ھەندێک سەری مەسح کردبێت ، کەواتە کردەوەی بەڵگەیە کە دەبێت ھەموو سەر مەسح بکرێت .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون مەسح کردنی ھەندێک سەر بەسە ، واجب نییە ھەموو سەر مەسح بکەی ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی یە ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ )) [ المائدة : 6 ] .

لەم ئایەتە الباء التبعيض ، واتە بەمانای ھەندێک دێت ، کەواتە ھەندێک سەر مەسح بکەیت بەسە و مەسحی دروستە .

(٢) عن الْمُغِيرَةَ بْنَ شُعْبَةَ رضي الله عنه : (( أَنَّ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم مَسَحَ بِنَاصِيَتِهِ وَعِمَامَتِهِ )) رواه مسلم (٢٤٧) .

واتە : لە موغیرەی کوڕی شوعبە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت مەسحی پێشەوەی سەری کردووە لەگەڵ جامانە .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن سونەت وایە ھەموو سەر مەسح بکرێت ، ھەروەک فەرموودەی صحیح جێگیر بووە لە پێغەمبەرەوە سەلامی خوای لێ بێت ، ئەوانەی دەست نوێژی پێغەمبەریان نقل کردووە لە کەسیان نقل نەکراوە باسی ئەوەی کردبێت تەنھا ھەندێک سەری مەسح کردبێت ، .......

لەبەر ئەوە دەستەیەک لە زانایان بۆ ئەوە چوون دروستە ھەندێک سەر مەسح بکەیت ، ئەمە مەزھەبی ئەبو حەنیفە و شافعی یە ، وە وتەیەکە لە وتەکانی مالک و ئەحمەد ، ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون واجبە ھەموو سەر مەسح بکرێت ، کە ئەمە وتەی بەناوبانگی مالک و ئەحمەدە ، ئەم وتەیە وتەی ڕاستە ، چونکە قورئان نابێتە بەڵگە کە دروست بێت ھەندێک سەر مەسح بکەیت ، وتەی خوای گەورە کە دەفەرمووێت : ( وامسحوا برءوسكم وأرجلكم ) ، وتەی : ( فامسحوا بوجوهكم وأيديكم ) [ المائدة : ٦ ] ، وشەی مەسح لەم دوو ئایەتە ، وە پیتی باء لەم دوو ئایەتە ، ئەگەر ئایەتی تەیەمووم بەڵگە نەبێت لەسەر مەسح کردنی ھەندێک لەگەڵ ئەوەش بەدیلی دەست نوێژە ، ئەویش مەسح کردنە بە خۆڵ نابێت دووبارە بکرێتەوە ، چۆن دەبێتە بەڵگە لەسەر ئەمە ئایەتی دەست نوێژ ئەصلە ، ....

ھەر کەسێک گومان ببات ھەندێک سەر مەسح دروستە ، چونکە باء للتبعيض دێت ، ئەوە ھەڵەیە ، ھەڵەی کردووە لەسەر پێشەوایەکان و زمان ، وە لەسەر بەڵگەی قورئان ، .... )) مجموعة الفتاوي ج٢١ لاپەڕە ١٢٢ - ١٢٣

ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت ئەو کەسەی ھەندێک سەر مەسح دەکات ، ئیمام مالک دەفەرمووێت : واجبە ھەموو سەر مەسح بکرێت ، ئەگەر ھەندێک سەر مەسح نەکات وەک ئەوە وایە ھەندێک دەم و چاوی نەشۆردبێت ، ئەمە زانراوە لە مەزھەبی مالک ، وە وتەی ابن علية ، ابن علية دەفەرمووێت : خوای گەورە فەرمانی کردووە بە مەسح کردنی سەر بۆ دەست نوێژ ، ھەروەک چۆن فەرمانی چۆن فەرمانی کردووە بە مەسح کردنی ڕوخسار بۆ تەیەموم ، وە فەرمانی کردووە بە شۆردن بۆ دەست نوێژ ، ھەموو زانایان یەک دەنگن نابێت ھەندێک ڕوخسار بشۆیت بۆ دەست نوێژ ، وە نابێت ھەندێکی مەسح بکەی بۆ تەیەموم ، مەسحی سەریش بەھەمان شێوە . )) " التمهيد " ( 20 / 114 ) .

ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( یەک فەرموودە لە پێغەمبەرەوە جێگیر نەبووە مەسحی ھەندێک سەری کردبێت ھەرگیز ، بەڵام ئەگەر مەسحی پێشەوەی سەری کردبا تەواوی دەکرد لەسەر جامانە " عمامە " )) "زاد المعاد" (1/193) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستی مەسح کردنی پێشەوەی سەر لەبەر ئەوەی چونکە مەسحی سەر جامانەشی کردووە ، نابێتە بەڵگە کە دروست بێت مەسح تەنھا مەسح لەسەر پێشەوەی سەر بکەیت . )) "الشرح الممتع" (1/178) .

پوختەی وەڵامی زانایان :

(١) ھەموو زانایان یەک دەنگن مەسحی سەر واجبە .

(٢) ھەموو زانایان یەک دەنگن باشتر وایە ھەموو سەر مەسح بکرێت ، بەڵام جیاوازی لەوە دایە ئایا واجبە ھەموو سەر مەسح بکەی یان ھەندێک ، وتەی ڕاست واجبە ھەموو سەر مەسح بکرێت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام