سەردێری پرسیار: حوکمی فیکە لێدان ؟

بەرواری دانان :2018-12-25 کۆدی پرسیار:938

پرسیار:

پرسیار // حوکمی فیکە لێدان ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە فیکە لێدان ، سێ وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون فیکە لێدان حەڕامە ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَمَا كَانَ صَلَاتُهُمْ عِنْدَ الْبَيْتِ إِلَّا مُكَاءً وَتَصْدِيَةً فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ )) [ الأنفال : ٣٥ ] .

واتە : نوێژ و پاڕانەوە و لاڵەشیان لە لای کەعبە دا لەڕووی ڕاستی و گوێڕایەلییەوە نییە ، بەڵکو ھەر فیکە و چەپلە و ھەرا و ھۆسەیە ، سا لەبەر بێباوەڕیتان ئەو سزای گرتن و کوشتنە لەبەردا بچێژن .

زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( فیکە دروست نییە ، لە زمانەوانی پێی دەڵێن المكاء ، ئەمە سیفەتی جاھیلیەتە ، لە ڕەوشتە ناشرینەکانە ، " وَمَا كَانَ صَلَاتُهُمْ عِنْدَ الْبَيْتِ إِلَّا مُكَاءً وَتَصْدِيَةً " )) " فتاوى اللجنة الدائمة " (26/390) .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون فیکە لێدان باش نییە ، بەڵگە :

(١) ڕاستە کردەوەی کافرەکانە ، بەڵام ناگات بە پلەی حەڕامی .

ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شیخ عبدالقادر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت : فیکە لێدان باش نییە . )) "الآداب الشرعية" (3/375) .

سێیەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون فیکە لێدان دروستە ، بەڵگە :

(١) ئەصل وایە عادات ڕێگەپێدراون ، ھیچ بەڵگە نەھاتوون بۆ حەڕامی یان کەڕاھەت ،

شيخ الإسلام ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( موشریکەکان کۆ دەبوونەوە لە المسجد الحرام چەپلە و فیکەیان لێدەدا ، ئەمەیان کردبووە عیبادەت و نوێژ ، خوای گەورە زەمی ئەوانەی کرد لەسەر ئەم کردەوەیە ، ئەمەی بە باطل دانا و نەھی لێی کرد . )) " مجموع الفتاوى " (3/427) .

پرسیار لە ابن عثیمین کراوە : حوکمی چەپلە لێدان و فیکە لێدان ، وە کامە جۆری فیکە لێدان حەڕامە ، وە بەڵگە چییە بۆ حەڕامی ؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : ئێستا ئەگەر تۆ ھەڵسیت چەپلە و فیکە لێبدەی ئێمە چ دەڵێین : ئەمە شێتە یان عاقلە ؟ وە ھۆکاری چەپلە لێدان و فیکە لێدان چییە ؟

پرسیار کەر :ئەوی ڕوودەدات لە کاتی یاری و شتی تری وەک یاری !

شیخ دەڵێت : بڵێ نموونە چەپلە لێدان بۆ مرۆڤ ئەوەی جیادەکرێتەوە لە کەسی تر بۆ سەرکەوتن ، یان وەڵام بدەوە وەڵامێکی ڕاست ، أو ما أشبە ذالك ، من نایبینم ھیچی تێدا بێت ، سەبارەت بە فیکە لێدان باش نییە وەک زات ، ناتوانم بڵێم باش نییە وەک شەرع ، چونکە بەڵگەم لەلا نییە .

پرسیارکەر دەڵێت : چەپلە لێدان ؟

شیخ دەفەرمووێت : ھیچی تێدا نییە ، سەبارەت بە وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت : ( إذا نابكم شيء في صلاتكم فليسبح الرجال وتصفق النساء ) ئەمە باسی ناو نوێژە .

سەبارە بە وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : ( وَمَا كَانَ صَلاتُهُمْ عِنْدَ الْبَيْتِ إِلَّا مُكَاءً وَتَصْدِيَةً ) [الأنفال:35] والمكاء : واتە فیکە ، والتصدية : واتە چەپلە ، قوڕەیش لە لای مزگەوتی حەڕام عیبادەتی خوای گەورەیان دەکرد بەم شێوەیە لە جیاتی ڕوکع و سوجدە ببەن ، چەپلە و فیکەیان لێدەدا .

سەبارەت بەوەی مرۆڤ کەسێک ببینێت پێش دەکەوێ فیکەی بۆ لێبدات وەک ھاندان نایبینم ھیچی تێدا بێت .

پرسیارکەر دەڵێت : ئایەتەکە بەڵگەیە ؟

شیخ دەفەرمووێت : ئایەتەکە نابێتە بەڵگە ، ئەوان کردبوویانە عیبادەت .

پرسیارکەر دەڵێت : فیکە ئەی شیخ کامە جۆری فیکە ؟ وەک فیکە ناوبژیوانی یاری ؟

شێخ دەفەرمووێت : فیکە من پێم باش نییە وەک پێ باش نەبوونێکی زاتی ، ھیچ بەڵگەم نییە ، ئەگەر کەسێک داوام لێ بکات بە بەڵگە ، ناتوانم پێی بڵێم بەڵگەم لە لایە . )) لقاء الباب المفتوح " شريط(119).

سەبارەت بە وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : ((وَمَا كَانَ صَلاتُهُمْ عِنْدَ الْبَيْتِ إِلَّا مُكَاءً وَتَصْدِيَةً )) [الأنفال : ٣٥ ] .

زانایان دوو وتەیان ھەیە :

(١) واتە فیکە و چەپلە لێدانیان کردووە بە نوێژ و عیبادەت ، واتە وەک عیبادەت ئەمەیان دەکرد .

(٢) ھەندێک دەڵێن الإستثناء لەم ئایەتە منقطع ە ، واتە : ئەوان فیکە و چەپلە لێدانیان لە شوێنی نوێژ دانا ، نەک لەخوا نزیک ببنەوە بە چەپلە و فیکە .

وتەی ڕاست فیکە لێدان ئەم سێ حالەتانەن :

یەکەم : ئەگەر فیکە لێ بدات وەک موشریکەکان وەک عیبادەت ، ئەمەیان حەڕامە .

دووەم : ئەگەر فیکە لێ بدات بۆ یاری و شتی تر ، وتەی ڕاست ئەوەیە باش نییە وەک کەڕاھەتی زاتی نەک شەرعی .

سێیەم : ئەگەر فیکە لێبدات خەڵک بێزار بکات یان بۆ خراپە بەکار بھێنێت ، ئەوە حەڕامە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام