سەردێری پرسیار:حوکمی شوو کردن بە کەسێک ڕیشی دەتاشێت ، ئایا نیکاح دروستە ؟

بەرواری دانان :2018-12-24 کۆدی پرسیار:936

پرسیار:

پرسیار // حوکمی شوو کردن بە کەسێک ڕیشی دەتاشێت ، ئایا نیکاح دروستە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن ڕیش تاشین نابێتە ڕێگر بۆ دروستی عەقدی زەواج ، بەڵکو تاوانێکی دیار و بەرچاوە ، تاوانەکان نابنە ڕێگر بۆ دروستی عەقدی زەوج ئیلا زینا نەبێت ، باشتر وایە وەلی ئافرەت ، ئافرەت بدات بە کەسێک خاوەن دین بێت ئەگەر داوا کرا ، پاشان سەیری شتی تر بکات .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تاوان نابێت ڕێگر بۆ زەواج ، ئەگەر چی جگەرەش بکێشێت یان ڕیشی بتاشێ ، بەڵام ئەگەر بۆی گونجا شوو بە کەسێک باش بکات جگەرە نەکێشێت و ڕیشی نەتاشێ ئەوە باشترە ، بەڵام ژینگەی ئێستا کەم کەس ھەیە سەلامەت بێت لە ھەموو شتێک ، بەڵام یەکێک نوێژ ناکات ژنی پێ مەدە ، کەسێک عەرەق دەخواتەوە ژنی پێ مەدە و چونکە لە ترسناکی گەورە دایە ، بەڵام جگەرە ئەگەر چی حەڕامە بەڵام سوکترە لە عەرەق خواردنەوە ، ....

ئەگەر چی ڕیش تاشین تاوانێکی دیارە بەڵام سوکترە لە عەرەق خواردنەوە ، خوا بمانپارێزێت ، ئەگەر بۆ ئافرەت گونجا کەسێک جگەرە ناکێشێت و ڕیشی ناتاشێت ئەوە ئەم کەسە پێش کەسانی تر دەخرێت ، دەبێت ئافرەت ڕازی بێت " ئەگەر بەدڵی بێت " )) " فتاوى نور على الدرب " .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام