سەردێری پرسیار:حوکمی جێ بەجێ نەکردنی مەرجەکانی ئافرەت دوای شووکردن ؟

بەرواری دانان :2018-12-24 کۆدی پرسیار:935

پرسیار:

پرسیار // ئافرەت کاتی شوو کردن مەرجی داناوە ھاوسەری جگەرە نەکێشێت ، ھەردووکیان ڕێک کەوتن لەسەر ئەم مەرج ، پاشان بەدیار کەوت پیاوەکە جگەرە دەکێشێت ، ئافرەت دەتوانێ چی بکات ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن ھەر مەرجێک دابنرێت ئەصل وایە دروستە ئەگەر پێچەوانەی قورئان و سونەت نەبێت ، وە واجبە لەسەر پیاو وەفا بەو مەرجە بکات کە ئافرەت دایناوە ، ئەگەر پێچەوانەی مەرجەکەی کرد ئافرەت دوو ڕێگای لەپێشە :

یەکەم : ئافرەت دەتوانێ نیکاح فسخ بکاتەوە و تاوانبار نابێت .

دووەم : ئافرەت دەتوانێ لەگەڵی بمێنێتەوە .

پرسیار کراوە لە محمد بن إبراھیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت : سەبارەت ئافرەتێک پیاوێک داوای کردووە ، ئافرەتەکە مەرجی داناوە جگەرە نەکێشێت ، ڕێک کەوتن لەسەر ئەم مەرجە ، شووی بەو پیاوە کرد ، پاشان بۆی دەرکەوت جگەرە دەکێشێت ، ئافرەت دەتوانێ چی بکات ؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( سوپاس بۆ خوا ، ئەگەر مەرجەکە بەم شێوەیە بێت کە باس کرا ئەوە ئافرەت بۆی ھەیە فسخی نیکاح بکات یان لەگەڵی بمێنێتەوە . )) فتاوى الشيخ محمد بن إبراهيم " (10/149) .

پیاو دەبێت تەقوای خوا بکات و خۆی بپارێزێت لە حەڕام و وەفا بەو مەرجە بکات کە خێزانی دایناوە ، جگەرە کێشان یەکێکە لە حەڕامەکان و ماڵ بەفیڕۆدان و خەڵک ئازاردانیشی تێدا بەھۆی بۆنە ناخۆشەکەی .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام