پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت دەستی کوێرێک بگرێت و بپەڕێنێتەوە لە شەقام ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن شەریعەتی ئیسلام پەیوەندی نێوان کوڕ و کچی دیار کردووە ، وە ئەو ڕێگایانەی داخستووە کە ئەگەر فیتنەی تێدایە ، دروست نییە ئافرەت قسە لەگەڵ پیاوی بێگانە بکات ئیلا ئەگەر پێویست بکات ، وە نابێت ئافرەت دەنگی خۆی ناسک بکات .
سەبارەت بە دەست لە ئافرەت دان یان دەست لە پیاو دان بێ ئەوەی پێویست بکات دروست نییە ، حەڕامە دەست لەئافرەت بدرێت و تەوقەی لەگەڵ بکرێت ، لەبەر وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لأن يطعن في رأس أحدكم بمخيط من حديد خير له من أن يمس امرأة لا تحل له ) رواه الطبراني من حديث معقل بن يسار، وصححه الألباني في " صحيح الجامع " برقم (5045) .
زانایان سەبارەت بە یارمەتی دانی کوێر لە لایەن ئافرەتەوە دەڵێن :
یەکەم : ئەگەر پیاو ھەبێت یارمەتی بدات ئەوە باشترە ، چونکە لەم بابەتە ئەصل وایە ئافرەت یارمەتی ئافرەت دەدات ، وە پیاویش یارمەتی پیاو دەدات ، ئیلا ئەگەر پێویست بکات .
دووەم : ھیچ پیاوێک نییە یارمەتی ئەم کوێرە بدات ، لەم حالەتە دروستە ئافرەت یارمەتی کوێرەکە بدات ، بەڵام بە مەرج :
(١) قسەکردن لەگەڵ کوێرەکە بەگوێرەی پێویست بێت .
(٢) ئافرەت دەنگی خۆی ناسک نەکات لە لای کوێرەکە .
(٣) دەستی نەخاتە ناو دەستی کوێرەکە ، بەڵکو بەھۆی جانتا یان ھەر شتێکی تری وەک جانتا یارمەتی بدات .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net