سەردێری پرسیار: کەسێک تاخم دانانی داناوە ، ئایا واجبە کاتی دەست نوێژ جوولە بە تاخمەکە بکات یان دەربھێنێت ؟

بەرواری دانان :2018-12-19 کۆدی پرسیار:919

پرسیار:

پرسیار // کەسێک تاخم دانانی داناوە ، ئایا واجبە کاتی دەست نوێژ جوولە بە تاخمەکە بکات یان دەربھێنێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن واجب نییە ددانەکانی دەربھێنێت کاتی دەست نوێژ ھەڵگرتن ، بەڵکو پێویست ناکات دەربھێنیت .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پێویست بە دەرھێنان ناکات ، ئاو لە دەمت وەربدە کاتی دەست نوێژی یەکەم ، مادەم دەست نوێژت ماوە نوێژ بکە بەو دەست نوێژە ، ئەگەر ویستت جارێکی تر دەست نوێژ بگریتەوە ، ئاو لە دەم بکە و ددانەکان لەناو دەمت بھێلەوە ، پێویست بە دەرھێنانی ناکات . )) " فتاوى نور على الدرب " (5/ 101) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەسەری نییە ددانەکانی دەربھێنێت کاتی ئاو لەدەم وەردان ، چونکە کەمە و ئاو لەدەم وەردان بەسە ، چونکە بەزۆری ئاو داخل دەبێت ، چونکە ھەروەک ئێوە دەزانن ئاو ڕۆنە و دەچێتە نێو ددانەکان و پووی دەم ، بەڵام ئەگەر بەتایبەتی حالەتی لەشگرانی ئەوە باشترە . )) " لقاء الباب المفتوح " (158/ 20) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام