سەردێری پرسیار:ئایا ئەگەر خوێن لەناو فەرجی ئافرەتدا بێت دەرنەچوو بێت بە حیض حساب دەکرێت ؟

بەرواری دانان :2018-09-30 کۆدی پرسیار:91

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئەگەر خوێن لەناو فەرجی ئافرەتدا بێت دەرنەچوو بێت بە حیض حساب دەکرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بەو خوێنە دوو وتەی ھەیە :

یەکەم // هەندێک زانا دەلێن ئەگەر خوێن لەناو فەرج بێت و هێشتا دەرنەچووە بە حیض حساب دەکرێت ، کە ئەمە وتەی شافعی ، حنابلەیە ، بەلگە :

(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ویسٲلونك عن المحیض قل هو ٲذی فعتزلوا النساء فی المحیض .....)) [ البقرة : ٢٢٢ ] .

واتە : پرسیار حیزت لێ دەکەن ، بلێ : ئەوە ئازارە بۆ ئافرەت ، خۆتان لە ئافرەت بەدوور بگرن لە کاتی حەیز واتە جووت بوونی لەگەل مەکەن ....

لەم ئایەتە دەفەرمووێت (( قل هو ٲذی )) واتە : بلێ ئەو ئازارە ، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوە کە حەیز بە هەست کردنە بە ئازار ئەگەر خوێن لە ناو فەرج دابێت و دەرنەچوو بێت .

دووەم // هەندێک زانا دەلێن ئەمە بە حیض حساب ناکرێت هەتا خوێن بەدیار دەکەوێت و لە فەرج دەردەچێت ، کە ئەمە وتەی ابو حنیفە ، ابن عثیمین ، چەند زانای ترە ، بەلگە :

(۱) پێناسەی حەیز ئەوەیە کە خوێن لە ناوەوەی فەرج دەربچێت بۆ دەرەوە ، چۆن دەبێت بلێیت خوێن دەرنەچێت هەر بە حەیز حساب دەکرێت .

(۲) حەیز جێگیر نابێت ئیلا بە بینین نەبێت ، کەواتە دەبێت لە فەرج دەربچێت ئینجا بە حەیز حساب دەکرێت ، چونکە فەرموودە هاتووە باسی ڕەنگی خوێن دەکات بۆ ناسینەوە خوێن ، بەلگەیە کە عیبرەت بە بینین و دەرچوونە .

(۳) قیاس دەکەن لەسەر دەرچوونی مەنی ، مەنی نقل ببێت خۆشۆردن واجب نابێت هەتا دەردەچێت ، حەیزیش بەهەمان شێوە .

(٤) هەروەها ئایەتەکە ڕوون ئاشکرا نییە کە حەیز تەنها هەست کردنە بە ئازار ، لەوانەیە هەست بە ئازار بکەیت هێشتا خوێن نەهاتۆتە ناو فەرجیش ئایە بە حەیز حساب دەکەی ؟! هەروەها میز و پیسایش هەتا دەرنەچێت جا چ لەپێشەوە بێت یان پاش حوکم لەسەر دەست نوێژ شکاندی نادەین ، وە داوا نەکراوە ناوەوەی فەرج بشۆردرێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر هەستت بە نقل بوونی حەیز کرد پێش خۆرئاوا بوون بەلام خوێن دەرنەچوو ئیلا دوای خۆر ئاوابوون ، ئەوە ڕۆژووی دروستە کە ئەمە وتەی ڕاستە ، چونکه خوێنی ناو فەرج حوکمی نییە ، لەبەر ئەوەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کاتێک پرسیار لێکرا ئافرەت لەخەو دەبینێت وەک پیاو ئایا خۆ شۆردنی لەسەرە ؟ فەرمووی : (( بەلێ ئەگەر ئاوی بینی ))

لێرە حوکمی خۆشۆردنی پەیوەست کردووە بە بینینی ئاو و دەرچوونی نەک بە نقل بوون لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر ، خوێنی حەیزیش بەهەمان شێوە حوکمی جێگیر نابێت ئیلا بە دەرچوون نەک بە نقل بوون لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر بێ ئەوەی دەربچێت )) فتاوی ابن عثیمین ج۱۱ لاپەڕە ۲۳٥

وتەی ڕاست وتەی دووەمە هەتا خوێن دەرنەچێت بەحەیز حساب ناکرێت . واللە اعلم

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام