سەردێری پرسیار:کەسێک چاکە و خراپەکانی یەکسانن ، ئایا دەچێتە بەھەشت یان دۆزەخ ؟

بەرواری دانان :2018-12-15 کۆدی پرسیار:909

پرسیار:

پرسیار // کەسێک چاکە و خراپەکانی یەکسانن ، ئایا دەچێتە بەھەشت یان دۆزەخ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن ئیماندار ئەگەر چاکە و خراپەکانی یەکسان بێت خوا زاناترە بەحالی چی بەسەر دێت ، دوو ئەگەر ھەیە یان چوونە بەھەشت یان چوونە دۆزەخ ، بەڵام ئیماندار لە دۆزەخ ھەتا ھەتایی نابێت دوای چوونە دۆزەخ ، بەڵکو دوای سزا دان لە دۆزەخ دەردەھێنرێت بۆ بەھەشت .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : مصیری ئەو کەسە چییە چاکە و خراپەکانی یەکسانن لە ڕۆژی قیامەت ، ئایا دەچێتە بەھەشت یان دەبێت ئیلا بچێتە دۆزەخ ؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( خوا زاناترە بە حالی ئەو کەسە ، بەڵام دەبێت ئەوە بڕاوە بێت کە دوا شوێنی بۆ بەھەشتە لە کۆتایی دا ، بەڵام سەبارەت بەوەی سزا دەدرێت یان سزا نادرێت ئەمە بۆ خوا دەگەڕێتەوە ، چونکە یەکتاپەرست ئەوەی چاکە و خراپەکانی یەکسانن ئەوە دوا شوێنی بەھەشتە لە کۆتایی ، بەڵام دەکرێ خوا لێی خۆش بێت بە فەزلی خۆی و بخاتە بەھەشتەوە یەکسەر بێ سزا دان ، وە دەکرێ بخاتە ئاگرەوە بەھۆی ئەو تاوانانەی تەوبەی لێ نەکردووە ، ئەوە لەژێر ویستی خوا دایە ، خوا زاناترە ئایا دەچێتە بەھەشت یەکسەر یان عەفو ناکرێت و سزا دەدرێت بەگوێرەی ئەو تاوانانەی لەسەری مردووە و تەوبەی نەکردووە ، پاشان دەچێتە بەھەشت ، ئەمە قاعیدەیە لای ئەھلی سونە و جماعە ، دوا شوێنی یەکتاپەرست بۆ بەھەشتە جا چ چووە ناو ئاگر یان نەچووە ناوی ، ئەگەر چووە ناو ئاگر بەھۆی تاوانەکانی ئەوە ھەتا ھەتایی نابێت ، بەڵکو دوای پاک بوونەوەی لە ئاگر دەردەھێنرێت بۆ بەھەشت ، .... )) نور علی الدرب

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام