پرسیار // ئایا ئافرەت چۆن بزانێت یان دڵنیا بێت کە پاک بۆتەوە لە خوێنی حەیز یان نیفاس ؟
وەلام // زانایان دەلێن بۆ زانین و دڵنیا بوون لە پاک بوونەوە لە خوێنی حەیز یان نیفاس ئەم دوو نیشانەیە هەیە :
یەکەم : نزول القصة البیضاء ، واتە : هاتنە خوارەوەی ئاوێکی سپی کە ڕەحم پالی پێوە دەنێت کاتی وەستانی خوێن ، بەلام دەبێت ئەوەش بزانرێت هەندێک ئافرەت ئەم ئاوە سپییەیان نییە و ناهێتە خوارەوە .
دووەم : وەستانی خوێن و وشک بوونی بەجۆرێک ئەگەر هەندێک لۆکە (پەموو) لە شوێنی دابنێی ڕەنگی ناگۆڕێت بە خوێن .
دەگێڕنەوە ئافرەتان پارچە پەڕۆیان دەهێنا بۆ لای عائشە پەمووی لەناو بوو ، ڕەنگی زەرداوی خوێنی حەیزی پێوە دیار بوو ، عائشە پێیانی دەوت : پەلە مەکەن هەتا ئاوێکی سپی دەبینن . الموطٲ (۱/٥۹) ، و صححه النووی في المجموع ج۲ لاپەڕە ٤۱٦
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نیشانەی وەستانی حەیز بوونی پاکی یە ، کە خوێنی حەیز دەوەستێت لەگەل الصفرة و الكدرة ، ئەگەر وەستا ئەوە پاک بووە جا لەپاشی ڕطوبەی سپی دەرچێت یان نە )) المجموع ج۲ لاپەڕە ٥٦۲
الکدرة : هي اللون الاحمر الذي یضرب الی السواد ، والمراد ٲن الدم یكون متكدرا بین الصفرة و السواد ، واته : لێلاو ، ڕەنگێکی سۆرە بەرەو ڕەش ، مەبەست پێی خوێنێەکە تێکەل بووە لە نێوان زەرد و ڕەش دایە .
الصفرة : هي اللون الاحمر الذي یمیل الی البیاض ، والمراد : ٲن تری الدم ٲصفر كما الجروح ، واته : زەرداو ، ڕەنگێکی سۆرە بەرەو سپی ، مەبەست پێی دیتنی زەرداتی یە وەک ئەو ئاوەی لە برین دەردەچێت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ