حوکمی تەوقە کردن لەگەڵ گاور و جوولەکە ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن تەوقە کردن لەگەڵ کافر دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : کافر تەوقە لەگەڵ موسلمان دەکات ، واتە کافر دەستی خۆی دەبات بۆ موسلمان بۆ ئەوەی تەوقەی لەگەڵ بکات ، لەم حالەتە دروستە تەوقەی لەگەڵ بکەیت .
حالەتی دووەم : موسلمان تەوقە لەگەڵ کافر دەکات ، واتە موسلمان دەستی خۆی دەبات بۆ کافر بۆ ئەوەی تەوقەی لەگەڵ بکات ، لەم حالەتە دروست نییە .
لە الموسوعە الفھیە باس کراوە دەڵێت : (( حەنەفی و حەنابلە بۆ ئەوە چوون باش نییە موسلمان تەوقە لەگەڵ کافر بکەیت ، ئیلا ئەوە نەبێت حەنەفی دەڵێن دروستە تەوقە لەگەڵ دراوسێی گاور بکەیت ئەگەر بگەڕێتەوە لەسەفەر بۆ ماڵەوە دوای ماوەیەک ، ئەگەر بزانێت ھەست بە نەخۆشی دەکات ، بەڵام حەنابلە دەڵێن باش نییە تەوقە بکرێت بەھیچ شێوەیەک ، ..... )) الموسوعة الفقهية
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر گاور یان جوولەکە یان بێجگە لەم دووانە ھەر کافرێکی تر تەوقە لەگەڵ موسلمان بکات دەست نوێژ ناشکێت ، دەست نوێژی ماوە ، بەڵام موسلمان بۆی نییە تەوقە بکات ، وە بۆی نییە سەرەتا دەست بە سەلام بکەیت ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت لەگەڵ گاور و جوولەکە بە سەلام دەست پێ مەکەن ، تەوقە کردن تووندترە ، ئەگەر دروست نەبێت سەرەتا موسلمان سەلامی لێ بکات ، تەوقە کردن سەرەتا لەپێشترە دروست نەبێت ، سەرەتا دەست پێ مەکە و تەوقە مەکە ، بەڵام ئەگەر ئەو سەرەتا سەڵامی کرد و تەوقەی کرد ، ئەوە ھیچی تێدا نییە وەلامی بدەیتەوە و تەوقەی لەگەڵ بکەیت .
سەبارەت بە دەعوەتی ژن گواستنەوە ، دەعوەت کردنی کافر تەفصیلی تێدایە ، ئەگەر دەعوەتی بکات بۆ ڕەغبەت خستنە سەر دینی ئیسلام و ئامۆژگاری بکات و ڕووی بداتە ئیسلام و مەبەستی باشی ھەبێت ، یان لەبەر ئەوەی میوانی بووە و ھاتۆتە لای ، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە ، بەڵام دەعوەت کردنی بۆ خواردن لەپێناو ھاوڕێیەتی و خۆشەویستی ئەمەیان نابێت ، چونکە لەنێوان موسلمان و ئەوان ڕق و دوژمنایەتی ھەیە . )) نور علی الدرب
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net