سەردێری پرسیار: ئایا خوای گەورە قسەی لەگەڵ محمد کردووە ؟

بەرواری دانان :2018-12-10 کۆدی پرسیار:895

پرسیار:

پرسیار // ئایا خوای گەورە قسەی لەگەڵ محمد کردووە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن خوای گەورە قسەی لەگەڵ سێ پێغەمبەر کردووە :

یەکەم : ئادەم سەلامی خوای لێ بێت ، خوای گەورە قسەی لەگەڵ کردووە ، بەڵگە :

(١) عن أبي أمامة أن رجلا قال : يا رسول الله أنبيٌّ كان آدم ؟ قال : (( نَعَمْ مُكَلَّمٌ )) قال : فكم كان بينه وبين نوح ؟ قال : (( عَشْرَةُ قُرُون )) رواه ابن حبان في " صحيحه " ( 14 / 69 ) وصححه شعيب الأرناؤط محقق الكتاب .

دووەم : موسا سەلامی خوای لێ بێت ، خوای گەورە قسەی لەگەڵ کردووە ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَكَلَّمَ اللَّهُ مُوسَى تَكْلِيمًا )) النساء/ 164 .

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَمَّا جَاءَ مُوسَى لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ )) الأعراف/ 143 .

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يَا مُوسَى إِنِّي اصْطَفَيْتُكَ عَلَى النَّاسِ بِرِسَالاتِي وَبِكَلامِي )) لأعراف/ 144 .

سێیەم : محمد سەلامی خوای لێ بێت ، خوای گەورە قسەی لەگەڵ کردووە ، بەڵگە :

(١) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فَرَجَعْتُ فَمَرَرْتُ عَلَى مُوسَى فَقَالَ : بِمَا أُمِرْتَ ؟ قَالَ : أُمِرْتُ بِخَمْسِينَ صَلَاةً كُلَّ يَوْمٍ ، قَالَ : إِنَّ أُمَّتَكَ لَا تَسْتَطِيعُ خَمْسِينَ صَلَاةً كُلَّ يَوْمٍ وَإِنِّي وَاللَّهِ قَدْ جَرَّبْتُ النَّاسَ قَبْلَكَ وَعَالَجْتُ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَشَدَّ الْمُعَالَجَةِ فَارْجِعْ إِلَى رَبِّكَ فَاسْأَلْهُ التَّخْفِيفَ لِأُمَّتِكَ ، فَرَجَعْتُ ، فَوَضَعَ عَنِّي عَشْرًا ، فَرَجَعْتُ إِلَى مُوسَى فَقَالَ مِثْلَهُ ... فَارْجِعْ إِلَى رَبِّكَ فَاسْأَلْهُ التَّخْفِيفَ لِأُمَّتِكَ قَالَ : سَأَلْتُ رَبِّي حَتَّى اسْتَحْيَيْتُ وَلَكِنِّي أَرْضَى وَأُسَلِّمُ . )) رواه البخاري ( 3674 ) ومسلم ( 162 ) .

ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمە بەھێزترین بەڵگەیە کە خوای گەورە لە شەوی شەوڕەویدا قسەی لەگەڵ محمد کردووە بێ واستە . )) " فتح الباري " ( 7 / 216 ) .

ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " مِنْهُمْ مَنْ كَلَّمَ اللَّهُ " واتە : موسا و محمد و ھەروەھا ئادەم ، ھەروەک فەرموودە جێگیر بووە لە صحیح ابن حبان لە أبي ذر رضي الله عنه . )) " تفسير ابن كثير " ( 1 / 670 ) .

بۆچی بە موسا دەڵێن کلیم اللە ، بەڵام بە محمد و ئادەم ناڵێن کلیم اللە ، لەگەڵ ئەوە خوای گەورە قسەی لەگەڵ محمد و ئادەمیش کردووە ؟

وەڵام : عبدالرحمان المحمود خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( خوای گەورە قسەی لەگەڵ موسا کردووە لەسەر زەوی ، پێچەوانەی قسە کردنی لەگەڵ ئادەم کە لە ئاسمان بووە ، قسە کردنی خوا لەگەڵ محمد دوای دوای شەوڕەوی و بەرز کردنەوەی بووە بۆ ئاسمانەکان بە ڕۆح و لاشەوە ، بەڵام قسە کردنەکەی لەگەڵ موسا لەسەر زەوی بووە ، ئەمە تایبەتمەندی یە بۆ موسا سەلامی خوای لێ بێت ، وە سەلام لەسەر پێغەمبەری ئێمەش کە باشترین پێغەمبەرە . )) " تيسير لمعة الاعتقاد " لاپەڕە ١٥٢ .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام