سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژ کردن و ڕۆژوو گرتن ئەگەر بەگومان بیت لە پاک بوونەوە لە حەیز ؟

بەرواری دانان :2018-09-30 کۆدی پرسیار:89

پرسیار:

پرسیار // من ئەمرۆ کاتی پاک بوونەوەم بوو لە حەیز بەلام بە گومان بوون ئایا پاک بوومەوە یان نە ؟ وە بە ڕۆژوو بووم هەتا ئێوارە هیچم نەبینی دوای ئێوارە خۆم شووشت بەلام نوێژی بەیانی و نیوەڕۆم نەکرد ئایا ڕۆژووم دروستە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت ئافرەت پەلە بکات لە خۆ شۆردن و نوێژ کردن پێش پاک بوونەوە لە حەیز یان پێش ئەوە دڵنیا بێت پاک بۆتەوە یان نە .

زانایان دەلێن بۆ زانین و دڵنیا بوون لە پاک بوونەوە لە خوێنی حەیز یان نیفاس ئەم دوو نیشانەیە هەیە :

یەکەم : نزول القصة البیضاء ، واتە : هاتنە خوارەوەی ئاوێکی سپی کە ڕەحم پالی پێوە دەنێت کاتی وەستانی خوێن ، بەلام دەبێت ئەوەش بزانرێت هەندێک ئافرەت ئەم ئاوە سپییەیان نییە و ناهێتە خوارەوە .

دووەم : وەستانی خوێن و وشک بوونی بەجۆرێک ئەگەر هەندێک لۆکە (پەموو) لە شوێنی دابنێی ڕەنگی ناگۆڕێت بە خوێن .

دەگێڕنەوە ئافرەتان پارچە پەڕۆیان دەهێنا بۆ لای عائشە پەمووی لەناو بوو ، ڕەنگی زەرداوی خوێنی حەیزی پێوە دیار بوو ، عائشە پێیانی دەوت : پەلە مەکەن هەتا ئاوێکی سپی دەبینن . الموطٲ (۱/٥۹) ، و صححه النووی في المجموع ج۲ لاپەڕە ٤۱٦

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نیشانەی وەستانی حەیز بوونی پاکی یە ، کە خوێنی حەیز دەوەستێت لەگەل الصفرة و الكدرة ، ئەگەر وەستا ئەوە پاک بووە جا لەپاشی ڕطوبەی سپی دەرچێت یان نە )) المجموع ج۲ لاپەڕە ٥٦۲

الکدرة : هي اللون الاحمر الذي یضرب الی السواد ، والمراد ٲن الدم یكون متكدرا بین الصفرة و السواد ، واته : لێلاو ، ڕەنگێکی سۆرە بەرەو ڕەش ، مەبەست پێی خوێنێەکە تێکەل بووە لە نێوان زەرد و ڕەش دایە .

الصفرة : هي اللون الاحمر الذي یمیل الی البیاض ، والمراد : ٲن تری الدم ٲصفر كما الجروح ، واته : زەرداو ، ڕەنگێکی سۆرە بەرەو سپی ، مەبەست پێی دیتنی زەرداتی یە وەک ئەو ئاوەی لە برین دەردەچێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئافرەت ڕۆژووی دروستە ئەگەر دڵنیا بێت پێش هەلاتنی فەجر (واتە بانگی بەیانی ) پاک بۆتەوە ، ئەوەی گرنگ بێت دڵنیا بێت کە پاک بۆتەوە ، چونکە هەندێک ‌ئافرەت گومان دەبەن پاک بونەتەوە بەلام هێشتا پاک نەبونەتەوە ، لەبەر ئەوە ئافرەتان دەهاتن بۆ لای عائشە پارچە پەڕۆیان لابوو پیشانیان دەدا وەک نیشانەی پاک بوونەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بن و بزانن ، عائشە دەیووت : پەلە مەکەن هەتا سپییاتی دەبینن .

ئافرەت دەبێت چاوەڕێ بکات هەتا دڵنیا دەبێت کە پاک بۆتەوە ، ئەگەر پاک بووە نیەتی بەڕۆژوو بوون دەهێنێت پێش فەجر ، ئەگەر خۆی نەشوات ئیلا دوای فەجر دروستە ، بەلام دەبێت دەست پێشخەری بکات لە خۆشوشتن بۆ نوێژ بۆ ئەوەی نوێژ لە کاتی خۆیدا بکات . )) مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين (17/السؤال رقم 53)

کەواتە ڕۆژووت دروست نییە چونکە تۆ دڵنیا نەبوویت پاک بوویتەوە یان نە ، وە دەبێت ڕۆژوو بگریتەوە ، سەبارەت بە نوێژ کەی دڵنیا بوویت نوێژی ئەوکاتە دەکەیت کە تۆ تێدایت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام