پرسیار // حیکمەت چییە کە نابێت خۆت پاک بکەیتەوە بە پاشەڕۆی ئاژەڵ و ئێسقان ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن لە بەر دوو هۆکار رێگری کراوە لەوەی خۆت پاک بکەیتەوە بە پاشەرۆی ئاژەڵ و ئێسقان :
یەکەم : ئەگەر پاشەرۆی ئاژەل هی ئاژەلێک بێت پاشەرۆی پیس بێت ، ئەوە لەبەر پیسی نابێت خۆی پێ خاوێن بکەیت ، چونکە پیسی مرۆڤ خاوێن ناکات ، ئێسقانی ئاژەڵیش بە هەمان شێوە ئەگەر هی ئاژەڵێک بێت گۆشتی نەخورێت یان مردار بووبێت ، ئەمەیان نابێت چونکە ئێسقانەکە پیسە .
دووەم : ئەگەر پاشەرۆی ئاژەڵ هی ئاژەلێک بێت پاشەرۆی خاوێن بێت ، وەک پاشەڕۆی ئەو ئاژەڵانەی گۆشتیان دەخورێت ، ئەمەیان نابێت خۆتی پێ خاوێن بکەیت ، چونکە خواردنی ئاژەلانی جنۆکەیە ، ئێسقانی ئاژەلیش بەهەمان شێوە ئەگەر هی ئاژەلێک بێت گۆشتی بخورێت ئەمەیان نابێت ، چونکە خواردنی جنۆکەیە هەروەک فەرموودە هاتووە و ئاماژەی بۆ ئەمە کردووە .
ابن عثیمین رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموویت :(( ئەگەر یەکێک بڵێت : ئایا دەتوانی قیاسی بکەی بلێی کەواتە حەرامە خۆت خاوێن بکەیتەوە بە خواردنی ئاژەلانی مرۆڤەکان ؟
وەلام : بەلێ قیاس دەکەین وە قیاسەکە ڕوون و ئاشکرایە چونکە ئەگەر دروست نەبێت خواردنی ئاژەلانی جنۆکە پووچ بکەیت کە ئەوان عالەمێکی شاراوەن ، خواردنی ئاژەلانی مرۆڤ لە پێشترە کە نابێت خۆتی پێ خاوێن بکەیت .
ئەگەر یەکێک بڵێت : ئایا قیاسی دەکەی ئەم ڕێگریە لە خۆ خاوێن کردن بە ئێسقان لەسەر خۆ خاوێن کردن بە خواردنی مرۆڤەکان ، وەک گۆشت یان هەر خواردنێکی تری هاوشێوەی ئەمانە ؟
وەلام : بەلێ قیاس کردنەکە ڕوون تر و دیارتره ، چونکە ئەگەر پووچ کردنی خواردنی جنۆکە حەرام بێت ، ئەوا پووچ کردنی خواردنی مرۆڤەکان لە پێشترە کە حەرام بێت . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۱ لاپەرە ٥٢٤
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net