پرسیار // حوکمی پەنجە بەرز کردن دوای دەست نوێژ ، کاتی وتنی وشەی شایەتوومان ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن سونەت دوای دەست نوێژ ئەم زیکرە بڵێیت ھەروەک فەرموودە ھاتووە : (( أشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله) رواه مسلم (234) .
بەڵام سەبارەت بە پەنجە بەرز کردن ھیچ بەڵگە نەھاتوون ، وە ئەصل وایە عیبادات تەوقیفین ، نابێت شت زیاد بکەیت بێ بەڵگە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەم زانیووە ھیچ ئەصلی ھەبێت ، بەڵکو ئەوەی سونەت بێت دوای دەست نوێژ وتنی ئەم زیکرەیە : " أشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك ، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله ، اللهم اجعلني من التوابين واجعلني من المتطهرين " ئەمە بەسە . )) "نور على الدرب" (فتاوى الطهارة ، فروض الوضوء وصفته ) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net