سەردێری پرسیار:ئایا ئاو پیس دەبێت ئەگەر پشیلە دەمی خستە ناوی ؟ ئایا دروستە دەست نوێژ بەو ئاوە بگریت ؟

بەرواری دانان :2018-12-04 کۆدی پرسیار:881

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئاو پیس دەبێت ئەگەر پشیلە دەمی خستە ناوی ؟ ئایا دروستە دەست نوێژ بەو ئاوە بگریت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن پشیلە پاکە ، ئەگەر دەمی خستە ناو ئاو پیس نابێت ، بەڵگە :

عن كبشة بنت كعب بن مالك - وكانت تحت ابن أبي قتادة - أن أبا قتادة دخل ، فسكبت له وضوءا ، فجاءت هرة فشرحت منه ، فأصغى لها الإناء حتى شربت ، قالت كبشة : فرآني أنظر إليه ، فقال : أتعجبين يا ابنة أخي ؟ فقلت : نعم ، فقال : إن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : (( إنها ليست بنجس ، إنما ھی من الطوافین علیکم . ))

واتە : لە کەبشەی کچی کەعبی کوڕی مالك دەگێڕنەوە - کە کەبشە خێزانی کوڕی ئەبو قەتادە بوو - ئەبو قەتادە ھاتە ماڵمان ، ئاوم بۆ كردە قاپێکەوە ، لەو لاوو پشیلەیەک ھات دەمی تێ خست ، ئەبو قەتادە قاپەکەی بۆ لار کردەوە ھەتا تێری خواردەوە ، دەفەرمووێت : ئەبو قەتادە منی بینی سەیری دەکەم ، ووتی : ئەوە لات سەیرە برازا ؟ ووتم : بەڵێ ، ووتی : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرموویەتی : (( پشیلە پیس نییە ، پشیلە لەوانەن کە زۆر ھاتوچۆتان ئەکەن . ))

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە کە بەرماوەی خواردن و خواردنەوەی پشیلە خاوێنە .

جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە بەرماوەی پشیلە ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان دەڵێن بەرماوەی پشیلە خاوێنە و دروستە دەست نوێژ بەو ئاوە بگریت کە دەمی تێ خستووە ، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی وحنابلە س ئەبو یوسف و چەندین زانای تر ، بەڵگە :

(١) فەرموودەی باب ڕوون و ئاشکرایە کە بەرماوەی پشیلە خاوێنە و دروستە دەست نوێژی پێ بگریت .

(٢) ئەصل وایە ھەموو شتێک پاکە ئیلا بەڵگە ھاتێ بۆ پیسای .

دووەم : ھەندێک زانا دەڵێن بەرماوەی پشیلە پیسە ، نابێت دەست نوێژ بەو ئاوە بگریت کە دەمی تێ خستووە یان باش نییە دەست نوێژ پێ بگریت ، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفەیە ، بەڵگە :

(١) عن أبو هريرة عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال: (( يُغسل الإناء إذا ولغ فيه الكلبُ سبع مرات؛ أُولاهن أو أُخراهن بالتراب، وإذا ولغت فيه الهرَّة غسل مرة ))أخرجه الترمذي: أبواب الطهارة - ما جاء في سؤر الكلب - رقم (91).

ئەم فەرموودەیە ڕوون و ئاشکرایە کە دەبێت شوێنی دەمی پشیلە یەک جار بشۆردرێت ، چونکە پشیلە دڕندەیە مشک و شتی تر دەخوات .

(٢) ھەندێک اثار دەکەن بەڵگە کە لە تابعین نقل کراون فەرمانیان کردووە بە شووشتنی شوێنی دەمی سەگ دوو جار .

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایان کە بەرماوەی پشیلە خاوێنە ، چونکە :

(١) فەرموودەک باب ڕوون و ئاشکرایە .

(٢) ئەو فەرموودەی ھاتووە فەرمانی کردووە بە شووشتنی شوێنی دەمی پشیلە لاوازە .

پشیلە کاتێک دەمی دەخاتە ناو قاپی ئاو ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم : دڵنیای دەمی پشیلە خاوێنە ، لەم حالەتە پاکە ، وە دروستە دەست نوێژ بگریت بەو ئاوەی دەمی تێ خستووە .

حالەتی دووەم : بەگومانی لە خاوێنی دەمی پشیلە ، لەم حالەتە پاکە ، چونکە ئەصل وایە ھەموو شتێک پاکە ، بە گومان شت پیس نابێت ، کەواتە دروستە دەست نوێژ بگریت بەو ئاوەی دەمی تێ خستووە .

حالەتی سێیەم : دڵنیای دەمی پشیلە پیسە ، چونکە مشکی خواردووە و خوێن و گۆشتی مشک لەناو دەمیەتی ، لەم حالەتە ئەگەر دەمی خستە ناو ئاوی کەم ، دوو ئەگەر ھەیە :

(١) ئەگەر گۆڕانکاری بەسەر ئاوەکەدا ھات ، ئەوا ئاوەکە پیسە و نابێت بەکاری بھێنی بۆ دەست نوێژ .

(٢) ئەگەر گۆڕانکاری بەسەر ئاوەکەدا نەھات ، ئەوا ئاوەکە پاکە ، بەڵام باشتر وایە بەکار نەھێنی ئەگەر ئاوی تر ھەبێت ، چونکە ئاوی کەم پیسای کریەری لەسەری ھەیە .

بەڵام ئەگەر ئاو زۆر بوو پیس نابێت ، چونکە بەرگەی زۆری ھەیە بۆ ئەوەی کە پیس نەبێت ، ئاو چەند زۆر بێت ئەگەری پیس بوونی کەمترە ئیلا ئەگەر پیسایی زۆر بکەوێتە ناوی .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچ جیاوازی نییە چ ئەم پشیلەیە شتی پیسی خوار بێت یان نەیخوارد بێت ، بۆچی ؟ لەبەر مطلقی فەرموودە ، ناوترێ بۆ نموونە : ئەگەر بینرا پشیلە مشک دەخوات پاشان لە ئاوی خواردەوە ئاوەکە پیس دەبێت ، دەڵێین فەرموودەکە گشتی یە : " إنھا لیست بنجس " جا چ شتی پیسی خواردبێت لە نزیک یان دوور ، بەڵێ ئەگەر ئاسەواری خوێنت بینی لە لێوەکانی لەو ئاوە ئەوا پیسە ، بەڵام ئەگەر ھیچ شتت لە پشیلە نەبینی ئەوا پاکە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ١١٠

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ئەگەر پشیلە مشک یان شتی تری ھاوشێوەی مشکی خوارد ، پاشان دەمی خستە ناو ئاوێکی کەم چوار وتە ھەیە لەسەر مەزھەبی ئەحمەد و کەسانی تر :

یەکەم : وتراوە ئاوەکە پاکە بەھەموو شێوەیەک .

دووەم : وتراوە ئاوەکە پیسە بەھەموو شێوەیەک ، ھەتا دەزانرێت دەمی پاکە .

سێیەم : وتراوە ئەگەر چوو بزر بوو ئەوە ئەگەری ھەیە پاک ببێت ئەگەر نا پیسە ، ئەمە مەزھەبی شافعی و ئەحمد و کەسانی ترە .

چوارەم : ئەگەر ماوەی زۆری بەسەردا تێپەڕی پاکە ، لکاوی دەمی پاک دەکاتەوە لەبەر پێویستی ، ئەمە وتەی کۆمەڵێک ھاوەڵانی ئەبو حەنیفە و ئەحمدە ، ئەمە بەھێزترین وتەیە . واللە أعلم . )) مجموعە الفتاوی ج٢١ لاپەڕە ٤٣

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام